7   کاتژمێر پێش ئێستا 9892 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: چاوه‌ڕوانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى توركیاین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی نامەی ئەلکترۆنیی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی تورکیان بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی فیدراڵ، بۆ ئەوەی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هەڵبگیرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا دەڵێت،"  لەگەڵ ئەو هەوڵ و لێکتێگەیشتنە بەردەوامانەی ماوەکانی ڕابردودا؛ پەیوەست بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکشئێرلاینز، لە ئارادابون، بڕیاربوو ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵبگیرێت و کۆمپانیاو دامەزراوە گەشتیاریی و فڕۆکەوانییەکان ڕاسپێردرابون خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئامادەبکەن، بەڵام لەو ڕۆژەدا ؛چاوڕواننەکراوانە ماوەی ئابڵوقەکە درێژکرایەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەمڕۆ لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیادا، ئەم بابەتە؛ بە پشتیوانیکردنی گشت هەوڵەکانی پێشوی هەموو دڵسۆزان و بەداکۆکیکردن و داواکاریی مکوڕانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خرایەوە بەر باس و بەسوپاسەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بڕیاری لابردنی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دا ".

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت،" لە ئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی نامەی ئەلکترۆنیی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی تورکیا (نۆ تام)؛ بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی فیدراڵ و بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ".

  • هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: چاوه‌ڕوانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى توركیاین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان

  • توركیا له‌باره‌ى سلێمانیه‌وه‌ بڕیاریدا

  • ئیرادە زانیارى لەسەر (سەددام حسێن)ەكەى كەركوك ئاشكرادەكات

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

سەرەکی