2   کاتژمێر پێش ئێستا 1821 جار خوێنراوەتەوە

ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

 

لە درێژەى چالاكییەكانى دیدارى میرى؛ سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە وتارێكى دا و وەك تەنزێك ئاماژەى بەوەدا كە دەبێت دوعا بكەین پەرلەمانی كوردستان پێ بگرێت.

هاوكات؛ سەبارەت بە مۆدێلى گاڵتەجاڕى حوكمڕانى لە هەرێم كە لە هیچ وڵاتێكى دونیادا وێنەى نییە، ئەمیندارى گشتى یەكگرتو لە وتارەكەى دا ئەوەى خستەڕو كە ئەم مۆدێلەی دایانهێناوە لەسەرەتاوە درەنگ حكومەت پێكیدەهێنن و لەكۆتاییشدا درێژی دەكەنەوە هەر لێرە هەیە، لەبەرئەوە پێناچێت نیەتێك هەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەت و ئەوە ساڵێكە پێكنەهاتوە.

دەربارەى شەرعیەتى حكومەتى هەرێمیش كە لە ئێستادا ماوەبەسەرچوە، سەڵاحەددین بەهائەدین رایگەیاند، حكومەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدراوە ئەویش كاربەڕێكەرو ماوەبەسەرچوەو شەرعیەتی لەژێر پرسیاردایە، بۆیە كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی گرنگە.

ئەمیندارى گشتى یەكگرتو لە كۆتایى قسەكانى دا هیواى بەوە خواست ئەگەر حكومەتى هەرێم بكەوێتە كار پێویستە یەكێك لە كارەكانی ئەوەبێت وەك پێشوتر نەكات نیوەی بە قۆرخ كردن و داخستنی پەرلەمان تەواو بكات و نیوەكەی تریشی بەناوی درێژەپێدانەوە بەردەوام بكات، كە بەوەش بیانوی یاسایی دا بەدەستەوە بۆ بەغدا و دادگای فیدراڵی؛ تا دایانخست، هاوكات وتیشى: ئەوە نەنگییە كە دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان دابخرێت و قۆرخ بكرێت.



  • ئیرادە زانیارى لەسەر (سەددام حسێن)ەكەى كەركوك ئاشكرادەكات

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

سەرەکی