3   کاتژمێر پێش ئێستا 8715 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

 

پاش ئەوەى بە درێژایى ئەمساڵ و ساڵى رابردو، بەغدا بەردەوام سەبارەت بە پرۆسەى بە بانكیى كردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم كە حكومەت لە ژێر ناوى "هەژمارى من" ئەنجامیدابو، داواى دروستكردنى لیژنەیەكى بۆ دەكرد كە لەلایەن حكومەتى فیدراڵییەوە سەرپەرشتى بكرێت، لە ئێستادا هیچ كێشەیەك سەبارەت بە هەژمارەكە نەماوەو حكومەتى ناوەند قبوڵى كردوە.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لە داهاتودا حكومەتى هەرێم سەرجەم داتاى بانكى و ژمارەى كارتە بانكییەكانى "هەژمارەى من"ى موچەخۆرانى كوردستان رەوانەى حكومەتى فیدراڵ دەكات و ئەوانیش راستەوخۆ بەپێى بڕى موچەى هەر فەرمانبەرێك؛ پارەى دیاریكراو دەخەنە سەر هەژمارى تایبەتى فەرمانبەرەكە و پێویست بە گەڕانەوە بۆ حكومەتى هەرێم ناكات؛ بەمەش ئیتر راگەیاندنى لیستى موچە لە كەناڵەكانى راگەیاندنەوە نابێتە هەواڵ.

سەبارەت بە بڕى پارەى ماوە لەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ هەرێمى دەنێرێت، ئیرادە زانیویەتى كە راستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژمارى حكومەتى هەرێم و دواتر بۆ پرۆژەو پێداویستییەكانى ناوخۆ هەرێم دەتوانێت مامەڵەى پێوە بكات.

رەزامەندیى حكومەتى فیدراڵ سەبارەت بە "هەژمارى من" لە كاتێكدایە كە بەغدا دەیەوێت بەو هەنگاوە دو ئامانج بپێكێت، یەكەم ئەوەیە بە حكومەتى هەرێم بڵێت هەژمارى من رەتنەكراوەتەوە تا لەناوخۆى كوردستان حكومەتى هەرێم وەك شكستخواردو تەماشا نەكرێت، دوەمیشیان بۆئەوەیە كە خۆى راستەوخۆ بێ گەڕانەوە بۆ هەرێم پارەى موچەى فەرمانبەران دەخاتە سەر هەژمارە بانكییەكەیان.

جێى ئاماژەیە پێشتر کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم، بە میدیاى پارتى راگەیاندبو كە بۆ مەسەلەى تەوتین بەغدا بە هەژمارى من قایل بوە.

 

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

سەرەکی