2025-10-07 6561 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

 

بڕیاروایە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆكایەتى محەممەد شەییاع سودانى سەرۆكوەزیران؛ لە كۆبونەوەى ئاسایى خۆیى دا پرسى موچەى مانگەكانى ئاب و ئەیلول تاوتوێ بكات، هاوكات؛ وەزیرە كوردەكانیش لە كۆبونەوەكەدا بەشدار دەبن.

ئیرادە زانیویەتى پاش نامەكەى مەسرور بارزانى سەرۆكى حكومەتى ماوەبەسەرچوى هەرێم بۆ سودانى سەبارەت بە داهاتى نانەوتیى و رادەستكردنى بە بەغدا بەمەبەستى ناردنى موچەى مانگى ئاب، بە ئەگەرى زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەراوێزى كۆبونەوەكەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دا تاوتوێى ناردنى موچەى هەردو مانگى ئاب و ئەیلول دەكرێت و پێدەچێت بڕیاریش سەبارەت بە خەرجكردنى موچەى مانگى ئاب بدرێت.

بە گوێرەى زانیارییەكان، نامەكەى بارزانى بۆ سودانى تارادەیەك توند بوە لەسەر ئەنجومەنى دەوڵەت و سەرۆكى حكومەتى ماوەبەسەرچوى هەرێم داواى لە سەرۆكوەزیرانى عێراق كردوە راى ئەو ئەنجومەنە بە هەند وەرنەگرێت و تەگەرە نەكەوێتە رێككەوتنەكەى نێوانیان؛ چونكە هەرێم ئامادەیە وەك مانگى پێشو بڕى 120 ملیار دینار رەوانەى بەغدا بكات.

هاوكات، پێشتریش ئومێد سەباح سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى كوردستان بە ئاشكراو راشكاوانە وتبوى: رێككەوتن لەسەر ناردنى 120 ملیار دینارەكە تەنها بۆ سێ مانگە.

لەلایەكى ترەوەو هەر سەبارەت بە داهاتى نانەوتیى؛ ئیرادە زانیویەتى كە بۆ مانگەكانى داهاتو حكومەتى ماوە بەسەرچوى هەرێم دەیەوێت نزیكەى 20 ملیار دینار كەمتر لەو بڕە پارەیە بنێرێت كە وەك داهاتى نانەوتیى هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەرى رێككەوتون.

 

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

  • بێموچەیى..هێشتا بازاڕەكانى هەرێم لە ژورى چاودێریى چڕدان

سەرەکی