|
|
|
نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە تورکیا کە دوای بڕیاری مێژوویی بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری هیوایەکی گەورەی خوڵقاندبوو، ئێستا بەهۆی سستیی هەنگاوەکانی دەسەڵات و بەردەوامیی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، کەوتووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت و مەترسیدار. لە کاتێکدا گفتوگۆ لەسەر دەرکردنی "یاسای چوارچێوە" لە پەرلەمان گەرمە، سەرکردایەتی سیاسی و مەیدانیی تەڤگەری کوردی پەیامی ڕوون و هێڵە سوورەکانی خۆیان لەبارەی نیەتپاکی حکومەت، پێگەی دانوستانکاران و چارەسەری ڕاستەقینە بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.
|
|
|
بهرگریی شارستانی هۆشداریدهدات؛ ئهوانهی دهكهونه ئاوهوه 25%یان دهخنكێن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
بههۆی بهرزبونهوهی پلهكانی گهرما، رۆیشتنی چین و توێژهكان بۆ دهریاچه و ڕوبار و مهلهوانگهكان رو لهزیادبوون دهكات، بهرگریی شارستانیش هۆشداری له زیادبوونی ژمارهی خنكان دهدات و رایدهگهیهنێت، لهمساڵدا 20 كهس لهخنكان رزگاركراون و پێنج كهسیش گیانیان لهدهستداوه، قائیمقامی قهزای دوكانیش دهڵێت، مهلهوانییان سنورداركردووه و بهوهۆیهوه ئهمساڵ تهنها كهسێك لهناو دهریاچهی قهزاكهیان خنكاوه.
|
|
|
سێگۆشەی مەرگ و واقیعی پەرتەوازیی کورد
4 کاتژمێر پێش ئێستا
کاتێک سەیری ڕووداوەکانی ناو چیرۆکەکە دەکەین، دەبینین هێرش و دەستدرێژییەکانی تورکیا و ئێران، هیچ سنوورێک بۆ جیاوازیی ڕەگەزی، حزبی، یان ناوچەیی ناهێڵنەوە. بۆ ئەوان، «کوردبوون» و «خاکی کوردستان» ئامانجە، نەک ناسنامە لاوەکییەکان:
|
|
|
پڕۆژەی ڕووناکی؛ یان تەڵەیەکی تاریکی باج و قۆرغکاری؟
2026-07-15
لە کاتێکدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری بێمووچەیی و گرانیی بژێوی ژیاندان، ئاڵۆزییەکی نوێ لە کەرتی خزمەتگوزارییەکاندا سەریهەڵداوە. وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی توندی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ئەگەر هاوبەشانی کارەبا لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا پارەی پسووڵەکانیان نەدەن، کارەبایان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبڕدرێت. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییەکی قووڵی لێکەوتووەتەوە و پەردەی لەسەر فێڵە تەکنیکییەکانی حکومەت و کۆمپانیا سێبەرەکان لاداوە.
|
|
|
لە نێوان چەکوشی بەغداد و نەمانی چەتری ئەمریکا؛ داهاتووی قەوارەی هەرێم چی بەسەر دێت؟
2026-07-15
لەکاتێکدا کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و مۆڵەتی یەکخستنەوەی پێشمەرگە نزیك دەبێتەوە، هەرێمی کوردستان لە نێوان دوو بەرداشدایە؛ لە لایەکەوە فشارە ناوخۆییەکانی بەغدا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر دەروازەکان و بیرە نەوتییەکان چڕبوونەتەوە، لە لایەکی تریشەوە بارگرانییەکی گەورەی دارایی بەهۆی هەڵئاوسانی بێپێشینەی کەرتی سەربازی و ئەمنییەوە ڕووبەڕووی هەرێم بووەتەوە، کە تێیدا لە هەر ٢٣ هاووڵاتییەک، یەکێکیان سەر بە دەزگا ئەمنییەکانە.
|
|
|
|
|
پشت پەردەی کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا؛ کودەتا یان سیناریۆیەک بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی ئەردۆغان؟
2026-07-15
لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦، تورکیا ڕووبەڕووی یەکێک لە دراماتیکیترین وەرچەرخانە سیاسییەکان بووەوە. گروپێک لە ناو هێزە چەکدارەکان (کە خۆیان وەک "ئەنجوومەنی ئاشتی لە ناوخۆ" ناساند) هەوڵی گرتنەدەستی دەسەڵاتیاندا. بەڵام ئەم هەوڵە نەک هەر لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا شکست هێنا، بەڵکو دەرگای بۆ گومانێکی گەورەتر واڵا کرد: ئایا ئەمە کودەتایەکی ڕاستەقینە بوو، یان تەنها سیناریۆیەکی داڕێژراو بوو بۆ ئەبەدیبوونی دەسەڵاتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان؟
|
|
|
گەردەلوولی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ترەمپ فشاری کشانەوە دەخاتە سەر ئیسرائیل
2026-07-15
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکارییەکی سەربازیی بێپێشینەدایە. هاوكات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر قووڵایی خاکی ئێران و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لەلایەن ئیسرائیلەوە، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا داوای لە تەلئەبیب کردووە هێزەکانی لە سووریا و لوبنان بکشێنێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی گەورەتری ناوچەکە.
|
|
|
|
|
|
|
گەمەی دەوڵەت و هێڵە سوورەکانی کورد: ئاشتی لە لێواری هەڵدێردا
2026-07-14
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە تورکیا، کە دوای بڕیاری مێژوویی پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری و ڕێوڕەسمی سیمبولیی سووتاندنی چەکەکان لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٥دا هیوایەکی گەورەی خوڵقاند، ئێستا لە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و مەترسیداردایە. لە کاتێکدا لایەنی کوردی و ڕای گشتی چاوەڕوانی تێپەڕاندنی یاسایەکی چوارچێوەی گشتگیر دەکەن لە پەرلەمانی تورکیادا، هەنگاوە یەک لایەنەکان و سستەکانی ئەنقەرە، شانبەشانی گۆشەگیریی نوێی سەر ئۆجەلان، پرۆسەکەیان بەرەو بنبەست بردووە.
|
|
|
لێكتێگهیشتنى ئیسلام ئاباد چووهته قۆناغى قهیرانهوه؛جەنگ لەبەر دەرگایە
2026-07-14
ئهو لێكتێگهیشتنهى له ئیسلام ئابادى پایتهختى پاكستان لهنێوان ئهمریكا و ئێران دهستیپێكرد و له سویسرا گهیشته ئهنجام، چووهته قۆناغى قهیرانهوه، ئێران و ئهمریكا نزیكبوونهتهوه له نیوهى ئهو 60 ڕۆژهى دیارییان كردووه، ئێران پابهندبوونى دهبهستێتهوه به جێبهجێكردنى بهڵێنهكانى ئهمریكاوه.
|
|
|
تەقینەوەی گەورە لە کەنداو؛ ئێران چەک و هێزی تایبەت دەهێنێتە سەر سنووری هەرێم
2026-07-14
لە کاتێکدا کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز شاهیدی پێدادانی ڕاستەوخۆ و گەمارۆیەکی دەریایی توندی نێوان واشنتۆن و تارانن، سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە هێڵی نوێی گرژییەکان. بەپێی زانیاریی تایبەتی "ئیرادە" کە لە سەرچاوەیەکی ناو هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەستی کەوتووە، سوپای پاسداران هێزێکی تایبەتی 3000 کەسیی ناردووەتە سەر سنوورەکان. ئۆپۆزسیۆنی کوردیش ئەم جووڵە بێپێشینەیەی تاران وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕێکی زەمینی دەبینێت لە حاڵەتی پەرەسەندنی زیاتری ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا.
|
|
|
داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟
2026-07-13
لە کاتێکدا ڕێژەی لەدایکبوون لە نێوان خێزانە کوردییەکاندا بەرەو کەمبوونەوەیەکی زۆر دەچێت، چاودێران و شارەزایان هۆشداری لە لێکەوتە سیاسی و دیمۆگرافییەکانی زیادبوونی ڕۆژانەی ژمارەی هاووڵاتیانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەدەن، کە بەشێکی زۆریان لە ئێستاوە بوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون و سەرمایەی گەورە.
|
|
|
مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ
2026-07-13
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر تەمویلکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا و بڕیارە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵام ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک دواکەوتن و کێشمەکێشی قورس دێت کە بەهۆی کەمی نەختینە لە بەغدا و یەکلایینەبوونەوەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دروست ببوو هاوکات لەگەڵ بڕیاری بەغدا بۆ لێبڕینی 120 ملیار دینار لە پشکی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی کورتهێنان و شەفافییەت بووەتەوە کە ڕەنگە باجەکەی لەلایەن فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و خانەنشینانەوە بدرێت.
|
|
|
|
|
ڕێڕەوی چاکسازی و بونیادنانی دەوڵەت لە نێوان لێدان لە گەندەڵی و داڕشتنی نەخشەڕێگای هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا
2026-07-13
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەشتێکی چارەنووسساز و پڕ لە چاوەڕوانیدا بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوت، بە مەبەستی گۆڕینی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی بەڕێوەربردنی قەیرانەکانەوە بۆ قۆناغی دروستکردنی دەرفەتی ئابووری، ئەم سەردانە مێژووییە لە کاتێکدایە کە ناوخۆی عێراق شاهیدی گەورەترین هەڵمەتی یاسایی و دادوەرییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سامانە تاڵانکراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران.
|
|
|
|
|
|
|