2025-10-04 8232 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

 

لەدواى رێككەوتنە سێقۆڵییەكەى هەولێر و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان، حكومەتى هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵى كۆكردنەوەى 120 ملیار دینارى مانگانەیە لە داهاتى ناوخۆو نانەوتیى تا رەوانەى بەغداى بكات و حكومەتى ناوەندو وەزارەتى دارایى عێراقیش پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى ئاب خەرج بكەن.

بەگوێرەى رێككەوتنەكەى نێوان هەر سێ لایەن پێویستە مانگانە؛ حكومەتى هەرێم بڕى دیاریكراو لە پارەى داهاتى نانەوتیى رەوانەى بەغدا بكات لە بەرانبەر موچەى هەر مانگێكى فەرمانبەرانى هەرێمدا، بەمەش هەولێر دەیەوێت بەغدا موچە فەوتاوەكانى فەرمانبەرانى كوردستان رێكبخاتەوە؛ تا لە پێش هەڵبژاردن دا دو موچە دابەشبكرێت، كە ئەوەش پرۆسەیەكى ئاڵۆزەو جێبەجێكردنى تا رادەیەك قورسە.

ئیرادە زانیویەتى لە ئێستادا حكومەتى هەرێم سەرقاڵى ئامادەكردنى بڕى پارەى دیاریكراوە لە داهاتى نانەوتى و لە كۆبونەوەى رۆژى چوارشەممەى پێشوى ئەنجومەنى وەزیرانيش دا بڕیار لەسەر كۆكردنەوەى پارەكە دراوە، تاوەكو لە ماوەى دوهەفتەى داهاتودا موچەى مانگى ئاب لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، دواى ئەوەى ئەنجومەنى دەوڵەت كۆتا راپۆرتى خۆى سەبارەت بە دۆسیەى نەوت و داهاتى ناوخۆيى هەرێم رەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق كرد، لە ئێستادا ئیشكردن لەسەر ئەو بابەتانە لە بەغدا بە لیژنەیەكى وەزاریى شەش كەسیى سپێردراوەو لە هەرێمیش بە شاندى دانوستانكار.

هاوكات، سەبارەت بە موچەى مانگى ئەیلول، لە ئێستادا وردبینى دەستیپێكردوەو ئەم هەفتەیە كۆتایى دێت و سبەینێش هەرێم میزان موراجەى تایبەت بە خەرجیى و داهاتەكانى؛ رەوانەى حكومەتى ناوەند دەكات.

 

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

  • نه‌وتى هه‌رێم نه‌گبه‌تى بۆ كوردو خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ عێراق

  • هەرێم سەرقاڵى كۆككردنەوەى 120 ملیارى دیكەیە بۆ بەغدا

  • هاوردەى ئاردى توركى بۆ هەرێم و بەغدا كەمدەكات

  • حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد کرد

  • گەشتیارانى عەرەب بەلێشاو سەردانى ئەحمەد ئاوا دەكەن

  • بێموچەیى..هێشتا بازاڕەكانى هەرێم لە ژورى چاودێریى چڕدان

سەرەکی