14   کاتژمێر پێش ئێستا 4900 جار خوێنراوەتەوە

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرن لەسەردانیکردنی سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەزیندان، دەشڵێت، "هەرچی زووە پێویستە کاتێک دەستنیشان بکەن بۆ سەردانیکردنی".

 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لەسەر داواو سکاڵای کوڕێکی ئارام قادر سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ چەندینجار هەوڵیداوە سەردانی ناوبراو بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ڕێگە نەدرا ئارام قادر ببینرێت. بەپێی سکاڵای کوڕەکەی، "ئارام قادر باری تەندروستیی ناجێگیرەو ڕێگە بەپارێزەرەکەشی نادرێت سەردانی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی کەیسەکەی".

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووه‌، لەڕۆژى 9ى 9ى 2025، بەنووسراوی فەرمی ژمارە 1037 کە ئاراستەی هێزێکی ئەمنی لەسلێمانی کرا، "داوامانکرد ئاسانکاریی‌و هاوکاریمان بکرێ بۆ سەردانیکردنی ئارام قادر، دوای ئەوەش لەڕێگەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەستەوە بەفەرمی چەندینجار داوامان لەهێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی‌و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوبراو، سەردانی ئارام قادر بکەین، بەڵام تائێستا ڕێگەیان نەداوە شاندی دەستەمان سەردانی بکەن".

ده‌سته‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ڕێگریکردن لەدەستەکە لەسەردانیکردنی ئارام قادر پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ‌و یاسا کارپێکراوەکانەو کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆسیەی ناوبراوو ناوبانگی هەرێم‌و ڕەوشی مافی زیندانییان بەگشتی دەبێت.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوادەکات، "هەرچی زووە هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی کاتێک دەستنیشان بکەن  بۆ سەردانیکردنی تیمی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ‌و پارێزەر بۆلای ناوبراو".

ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە 12ی حوزەیرانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركراوە، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەداوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2010 مافی بەدواداچوونی هەیە بۆ سەردانیکردنی چاکسازییەکان‌و بەندیخانەکان‌و بەدواداچوونی ڕەوشی مافی مرۆڤ بەگشتیی لەهەرێمی کوردستان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستە بەئەرکی خۆیی‌و بەپێویستی دەزانێت سەردانی ناوبراو بکات‌و ئاگاداری دۆسیەو ڕەوشی ژیانی ناوبراوبێت لەچوارچێوەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

  • كۆمسیۆن نموونەی وەرەقەی دەنگدانی پارێزگاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

سەرەکی