2025-10-08 8619 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

 

پاش ئەوەى مەزڵوم عەبدى فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكى كاتیى سوریا كۆبۆوە، ناوبراو داواى دامەزراندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات و دەیەوێت سیستمى سوریا بە گشتى سیستمێكى فیدراڵیى بێت.

بەپێى ئاژانسى هەواڵە جیهانییەكان، لەدیدارەكەى نێوان عەبدى و شەرع دا فەرماندەى هێزەكانى سوریاى دیموكرات "هەسەدە" ئاستى داخوازییەكانى كوردانى رۆژاڤاى بۆ دامەزراندنى هەرێمێكى نیمچە سەربەخۆ بەرزكردۆتەوە.

هەر بە گوێرەى هەواڵ و راپۆرتەكانى  ئەو ئاژانسانە، مەزڵوم عەبدى تێكەڵكردنى هێزەكانى كوردانى رۆژاڤاى لەگەڵ سوپاى سوریا رەتكردۆتەوەو پێى باشبوە لە چوارچێوەیەكى گشتیى دا هێزەكانیان بەشێك لە سوپا بن، بەڵام بەبێ یەكگرتنەوەى تەواوەتی.

جێى ئاماژەیە، بەهۆى ئەوەى شەرع بەهیچ جۆرێك ئەنجامى گفتوگۆكانى بە دڵ نەبوە، ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا "سانا" بە تەنها یەك دێڕیش باسى لە كۆبونەوەكەى شەرع و عەبدى نەكردوەو تەنها روماڵى كۆبونەوەكەى سەرۆكى كاتیى سوریا و "تۆم باراك" و "براد كوپەر"ى كردوە، كە یەكەمیان؛ نێردەی تایبەتی ئەمریكایە بۆ سوریا ودوەمیشیان فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكایە.

 

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی