17   کاتژمێر پێش ئێستا 8423 جار خوێنراوەتەوە

یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

 كۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تازه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یەک ملیۆن کارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەشکراون له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌".

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندوه‌، "کۆمسیۆن له‌ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌كانی له‌پارێزگاكانی عێراقدا تائێستا یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتری ده‌نگدانی بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەشکردوە كه‌ یه‌كه‌مجاریانه‌ به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ‌"ناوەندەکانی تۆمارکردن کە ژمارەیان هه‌زارو 79 ناوه‌نده‌، پێشوازییەکی زۆری هاوڵاتیانیان بەخۆوە بینیوە بۆ وەرگرتنی کارتەکان".

به‌وته‌ى عیماد جه‌میل، "کۆمسیۆن ڕێکارەکانی وەرگرتنی کارتی ئاسانکردوە لەڕێگەی ئامادەبونی یەکێک لەئەندامانی خێزان لەگەڵ بەڵگەنامەکانی خێزانەکەی بۆ وەرگرتنه‌وه‌ی کارتەکە بەنوێنەرایەتی ئەوان".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "زۆرترین ڕێژەی دابەشکردن لەم پارێزگایانەدا تۆمارکراوە، بەغداو دهۆک 44٪، نەینەوا 35٪، ئەنبار 34٪".

بڕیاروایه‌ 11ى 11ى 2025 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی