23   کاتژمێر پێش ئێستا 8149 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

 

بڕیاروایە رۆژى 11ى تشرینى دوەمى ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ شەشەمین خولى پەرلەمان لە دواى روخانى رژێمى بەعسەوە ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئیرادە داتاى وردى پرۆسەكە پێش دەستپێكردنى دەخاتەڕو.

بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، كۆى گشتیى ژمارەى ئەو بەربژێرانەى ناویان لە كۆمیسیۆن تۆماركردوەو بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەكە قبوڵ كراون؛ حەوت هەزارو 768 بەربژێرەو كە پێنچ هەزارو 520 كەسیان لە رەگەزى نێرن و دو هەزارو 248 كەسیان لە رەگەزى مێ-ن.

سەبارەت بە ژمارەى كورسییەكانى پەرلەمانیش لە دواى بایكۆتى فەرمیى لیستەكەى موقتەدا سەدرەوە، كۆمیسیۆن دەستكاریى كورسییەكانى نەكردوەو هەروەكو هەڵبژاردنەكانى پێشو، ژمارەكە بە 329 كورسى ماوەتەوە.

دەربارەى ژمارەى دەنگدەرانى تایبەت-یش، ئیرادە زانیویەتى كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە ملیۆنێک و 313 هەزار و 859 دەنگدەری تایبەت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا 211 هەزارو 267 دەنگدەری هێزەكانى ناوخۆو سەربازییەكان، کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە.

بە نیسبەت رۆژى دەنگدانى تایبەت و گشتى، بڕیارە رۆژى 9ى تشرینی دوەم پرۆسەى دەنگدانی تایبەتی بەڕێوەبچێت و هاوكات دواى دو رۆژو لە بەروارى 11ى تشرینى دوەم دەنگدانى گشتى ئەنجامبدرێت.

 

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی