5   کاتژمێر پێش ئێستا 8847 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە زانیارى لەسەر (سەددام حسێن)ەكەى كەركوك ئاشكرادەكات

 

پاش ئەوەى لیستى هاوپەیمانى "عەزم" لە شارى كەركوك یەكێك لە كاندیدەكانى خۆى كردبو بە سەرۆكى لیستەكە و ناوى "سەددام حسێن حەبیب ئەلنعێمى" بو، لە ئێستادا كۆمیسیۆن ئەو سەددامەى كەركوكى لە كێبڕكێى هەڵبژاردن دورخستۆتەوەو رێگەى پێنادات بەشداریى پرۆسەكە بكات.

لەمبارەیەوە كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى عێراق، بە بڕیارى ژمارە 12 بڕیارى داوە ناوبراو كە لە هەمان كات دا ئەندازیاریشە، لە پرۆسەى هەڵبژاردن دوربخاتەوەو لە كاتى پرۆسەكەش دا ئەگەر هەر دەنگێكى هێنا؛ دەنگەكانى بە پوچ هەژمار بكرێت و رەتبكرێتەوە.

هاوكات ئەگەرچى لە نوسراوەكەى كۆمیسیۆن دا "كە ئیرادە كۆپییەكى دەستكەوتوە" ئاماژە بەهۆكارى دورخستنەوەى سەددامە ئەندازیارەكەى كەركوك نەدراوە، بەڵام بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە تەنها بە هۆى لێكچونى ناوى كاندیدەكەوە بوە لەگەڵ "سەددام حسێن"ى سەرۆكى لەسێدارەدراوى پێشوى عێراق.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، بەپێى ئەحكامى مادەى (7/ سێهەم)، لە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى پارێزگاو قەزاكان؛ ژمارە (12)ى ساڵى (2018)، و بەپێى وردەكاریى هاتو لە تۆمارى لیژنەى وردبینى بڕیارەكە دراوەو بەروارى نوسراوەكەش رۆژى 7/10/2025ى لەسەرە.

  • ئیرادە زانیارى لەسەر (سەددام حسێن)ەكەى كەركوك ئاشكرادەكات

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

سەرەکی