6   کاتژمێر پێش ئێستا 20428 جار خوێنراوەتەوە

مووچه‌ى مانگى هه‌شت زۆر دواده‌كه‌وێت‌و ده‌چێته‌ هه‌فته‌ى داهاتووتر

به‌پێى زانیارییه‌كان، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدات‌و تەیف سامی وەزیری دارایی ڕابسپێرێت پارە بۆ هەرێم بنێرێت، واته‌ تاوه‌كو سێشه‌ممه‌ى داهاتوو چاوه‌ڕوانى مووچه‌ مه‌بن، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، موچه‌ ده‌چێته‌ هه‌فته‌ى داهاتووتره‌وه‌.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی 7ى ئه‌م مانگه‌ لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت نیشاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات‌و تەیف سامی وەزیری دارایی ڕابسپێرێت پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

دوای ئەوەی سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات، لەئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دەکرێت‌و دەست بەڕێکارەکان دەکرێت، ئەوەش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەمپێیە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی دواتر، 26و 27 و 28ی مانگ، ئەمە ئەگەر ڕێککارەکان وەکو مانگەکانی پێشوو جێبەجێبکرێن، چونکە وەزیری دارایی دەیەوێت مووچەی هەندێک لەوەزارەتەکانی عێڕاق دابەشبکات، ئینجا مووچە هەرێم بنێرێت لەعێراق دابەشکردنی مووچە کە 16 مانگە دەستپێدەکات.

د. فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، نهێنییەکی کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیرانی کوردی ئاشکراکرد، بەوتەی د.فازڵ نەبی سوودانی لەکۆبوونەوەکەدا بەوەزیرانی کوردی وتووە پێویست ناکات چیتر باسی ناردنی مووچەم لەگەڵ بکەن.

فازڵ نەبی پێیوایە ئەم قسەیە بەو واتایە دێت پرسی مووچە ڕێڕەوی خۆی وەرگرتووە، ئەمساڵ سێ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان ماون‌و دەینێرن، مووچەی مانگەکانی 10و 11و 12، واتا مووچەی مانگەکانی هەشت‌و نۆ مەترسی لەسەرە.

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ داوادەکات هەفتەی داهاتوو وەزیرانی کورد چاودێریی بەڵێنەکەی سوودانی بکەن‌و فشاربکەن هەر هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بنێرێت.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، نەناردنی مووچە بەبێ سوودانی لەبنەڕەتدا کارێکی هەڵەیە، چونکە ناردنی مووچە پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نییە، لەبەرئەوەی ڕێککەوتن هەیەو پێویستە لەسەر ڕێککەوتنەکە بڕیاربدەن، لەبارەی داهاتی ناوخۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەنامەکە دووپاتیکردووه‌تەوە کوردستان ئامادەیه‌ 120 ملیارەکە بنێرێت.

دەشڵیت، وەزیرەکانی حکومەتی عێراق دەسەڵاتەکانی خۆیان بەکارناهێنن‌و ترسیان لەسکاڵای ئەو پەرلەمانتارانە هەیە کە دژی کوردو کوردستانن.

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت زۆر دواده‌كه‌وێت‌و ده‌چێته‌ هه‌فته‌ى داهاتووتر

  • رۆهلات عه‌فرین چۆن‌و بۆچى چوه‌ دیمه‌شق؟

  • چۆن بە پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئۆجەلان دەستگیرکرا؟

  • باوه‌شه‌ گه‌رمه‌كه‌ى بارزانى‌و فیدان‌و نامه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى

  • پێشبینیكاره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى جیهان له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و ئاینده‌ى كورده‌وه‌ زانیاریى دڵخۆشكه‌ر ئاشكراده‌كات

  • ئەمریكا روبەڕوبونەوەى میلیشیاكانى شیعە دوادەخات

  • تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

سەرەکی