2025-10-07 6225 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا كۆتاییهات‌و باسى مووچه‌ نه‌كرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات‌و باسی مووچە نەکرا، چه‌ند زانیارییه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌زیره‌ كورده‌كان بڕیاریانداوه‌ كه‌مێكى دیكه‌ له‌گه‌ڵ سودانى بۆ پرسى مووچه‌ كۆببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەکی باڵا لەحکومەتی عێراقەوە ئاشكرایكردوه‌، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ بڕیاردان لەبارەی مووچە، وەزیرە کوردەکان دەچنە لای سوودانی.

وتووشیه‌تى، "ده‌بێت حكومه‌ت له‌باره‌ى موچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى كه‌ ماون بڕیارێك بدات‌و ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكات، هه‌وڵده‌درێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ حكومه‌ت قسه‌یه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ بكات".

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سودانى، بڕیاروایه‌ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراقیش به‌شداریى بكات.

دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردبوو، له‌كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، هەرچەندە لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێدانییە، بەڵام زانراوە كە لەپاشكۆی كۆبوونەوەكە باس لەپرسى مووچه‌ى مانگه‌كانى 8و 9 دەكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتوویه‌تى، "دوای هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەو ڕێككەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەكان، هیچ بیانوویەك لەبەردەم حكوومەتی عێراق نەماوەتەوە بۆ نەناردنی مووچە، بۆیە پێشبینیدەكرێت لەكۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات".

زانراوە لەكۆبوونەوەی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زیره‌ كورده‌كان‌و سودانى‌و ته‌یف سامى، سەرەتا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 8 دەدرێت، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەهەمانشێوە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 9ش دەدرێت.

ئاماژە به‌وه‌شده‌كرێت، دەبێت پێش هاتنی سەری ساڵ‌و داخستنی بودجەی ساڵ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت‌و دواكەوتنی تێدا نەمێنێت.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی