2025-10-07 72 جار خوێنراوەتەوە

کاتژمێر 06:00 کۆبونەوەی لوتکە لە دیمەشق ئەنجام دەدرێت

دواجار شەرع ناچێر کرا لەسەر مێزی کۆبوونەوە دابنیشێت و گوێ لە داوا و داواکاری شاندی کوردی بگرێت .

بڕیارە ئەمڕۆ لەکاتژمێر شەش  کۆبونەوەیکی گرنگ لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا بە نێوەند گیری برپرسانی باڵای ئەمریکا بەرێوە بچێت .

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیرادە کە لە سەرچاوەیەکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان دەستیکەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان هەریەک لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی و هەسەدە و محمد جۆلانی سەرۆکی کاتی سوریا بە ئامادەی بەرپرسانی باڵای هەردوولا و نوێنەرە ئەمریکیەکان لەوانە تۆم باراک و فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت .

ئەو کۆبوونەوەیە دوای شەوێکی سەخت و پڕ لە هێرش و ڕووبەروبونەوە ئەنجام دەدرێت، کاتێک بەکرێگیراوەکانی تورکیا لەسەرویانەوە گروپەکانی عەمشات و حەمزات و چەند دەستەو تاقمێکی دیکەی تیرۆرستی، هێرشیان کردە سەر دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی شاری حەلەب کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی شەهید بون و ١٥ ی دیکەش بریندار بوون .

بە پێی زانیارییەکان، ئامانج  لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەو گروپانە بۆ سەر گەڕەکە کورد نشینەکان  تێکدانی کەش و بڕیاری ئەو کۆبوونەوەی ئەمرۆ بووە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە نێوان بەرپرسانی کورد لە ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق .

ئیرادە لە سەرچاوە باڵاکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئەوەشی زانیوە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، کە ئەمریکا نێوەند گیری دەکات،،،،، ئامانج لێی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی ١٠ ئازار و بە فەرمی ناساندنی داخوازییەکانی کوردە لە داهاتووی سوریا .


  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی