2025-10-06 4375 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ هۆشداریى له‌خوێنڕشتنێكى گه‌وره‌ ده‌دات

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند گفتوگۆ لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان‌و کۆتاییهێنانی بەشەڕی غەززە زۆر ئەرێنی بووەو قۆناغی یەکەمی ئاگربەست ئەم هەفتەیە تەواو دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەنووسینێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند، "گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی لەگەڵ حەماس و وڵاتانی سەرتاسەری جیهان (عەرەب، موسڵمان‌و کەسانی دیکە) لەئارادا بووە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان‌و کۆتاییهێنان بەشەڕ لەغەززە، لەئاگربەستیش گرینگتر ئەوەیە دواجار، ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەستەبەر بکرێت".

ترەمپ جەختیشیکردووەتەوە، گفتۆکان زۆر سەرکەوتووبوون‌و بەخێرایی بەڕێوەدەچن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە تەکنیکییەکان دووبارە ڕۆژی دووشەممە لەمیسر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی کار لەسەر وردەکارییە کۆتاییەکان بکەن‌و زیاتر ڕوونی بکەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت:"پێم وتراوە قۆناغی یەکەم دەبێت ئەم هەفتەیە تەواو بکرێت‌و داوا لەهەمووان دەکەم خێراتر بجووڵێن، بەردەوام دەبم لەچاودێریکردنی ئەم ململانێیەی سەدەی پێشوو".

ترەمپ هۆشدارییشیداوە، "کات درەنگەو ئەگەر بەخێرایی ڕێکنەکەون، خوێنڕشتنێکی زۆر گەورە ڕوو دەدات، ئەمەش شتێکە کە کەس نایەوێ بیبینێت".

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی