2025-10-06 4175 جار خوێنراوەتەوە

ڕوونكردنەوەیه‌كى به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌كەمكردنەوەی مووچەی پۆلیس‌و هێزە ئه‌منیه‌كان

وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بەدەنگۆی كەمكردنەوەی مووچەی هێزەكانی پۆلیس‌و سوپا بڵاوكردەوەو تێیدا هەواڵەكەی بەناڕاست‌و بێبنەما وەسفكردووه‌.

وەزارەتی دارایی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆو هەواڵی نیازی كەمكردنەوەی مووچەی هێزەكانی پۆلیس‌و سوپا بڵاودەكرێتەوە، لێرەدا ڕایدەگەیەنین، "ئەم دەنگۆو هەواڵانە بەتەواوی دوورن لەڕاستییەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "تائێستا هیچ بڕیارو ڕێنماییەك سەبارەت بەكەمكردنەوەی مووچەی هێزەكانی پۆلیس‌و سوپا لەلایەن هیچ لایەنێكی حكوومی نەدراوە، بڵاوكردنەوەی ئەم دەنگۆیانەش تەنها بۆ دروستكردنی پشێوی‌و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییانە".

وەزارەتی دارایی عێراق جەختیشیكردەوە، مووچە به‌گوێره‌ى یاسا دیاریكراوەو مافێكی یاسایی مووچەخۆرانە، بۆیە هیچ كەسولایەنێك ناتوانێت بەئارەزووی خۆی مووچە كەمبكاتەوە یاخود بڕیار لەسەر دواخستنی بدات.

داواشی لەهاووڵاتییان كرد بۆ وەرگرتنی هەواڵ‌و زانیاریی تەنها پشت بەلایەنە فەرمییەكان ببەستن‌و دووربكەونەوە لەدەنگۆی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی