2025-10-06 8658 جار خوێنراوەتەوە

لە سلێمانى ملیۆنێك كارتى بایۆمێترى دەنگدان وەرگیراوەتەوە

 

پاش ئەو نەهامەتییە گەورەیەى حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان بەسەر خەڵك و دانیشتوانى هەرێمەكەدا هێناویانە، كەچى هاوڵاتییان بە پەرۆشەوە دەیانەوێت لە رۆژى هەڵبژاردن دا روەو سندوقەكانى دەنگدان بچن و سەرلەنوێ دەنگیان پێبدەنەوە.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە و بە مەبەستى بەشداریكردن لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەر لەسنورى پارێزگاى سلێمانى كارتى بایۆمێترى دەنگدانیان وەرگرتۆتەوەو ژمارەكەش لە كۆى گشتى ژمارەى دەنگدەران نزیك دەبێتەوە.

هەر بە گوێرەى ئەو داتایانەى لەبەردەستى ئیرادە دان، كۆى گشتى ژمارەى ئەو دەنگدەرانەى پرۆسەى بایۆمێترى دەنگدانیان ئەنجامداوە؛ ملیۆنێك و 208 هەزار كەسە و بەراورد بە دانیشتوانى شارەكانى ترى هەرێم؛ لە پارێزگاى سلێمانى زۆرترین كارتى بایۆمێتری لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرگیراوەتەوە.

هاوكات ئامانج عەزیزی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێكى دا ئاماژەى بۆ ئەوەكردوه كە ئەو کەسانەی تازە ناویان تۆمارکردوە یان تۆمارەکەیان نوێکردۆتەوە، دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی