2025-10-06 7670 جار خوێنراوەتەوە

گەڕەكێكى كوردنشین لە حەڵەب بە تەقینەوەیەك كرایە ئامانج

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەكى بەهێز لە شارى حەڵەب لە سوریا رویدا و تا ئێستا زیانەكانى ئاشكرا نەكراون و بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، تەقینەوەكە گەڕەگى ئەشرەفییەى كوردنشینى لە شارەكە كردۆتە ئامانج و لە نزیك پاركێكى گەڕەكەكەدا بوە، كە ئەو شوێنەش دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)وە.

ئەم تەقینەوەیە پاش ئەوە دێت كە ناوەندى راگەیاندنى  هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بڵاوكراوەیەك دا رایانگەیاندبو گروپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق زنجیرەیەک هێرش و پێشێلکارییان لە ناوچەی دێر حافر ئەنجامداوە، كە لە رێیەوە هەوڵدەدەن ئاسایش و سەقامگیریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تێكبدەن.

هەر لە بڵاوكراوەكەى "هەسەدە"دا ئەوە هاتوە كە چەكدارەكانى دیمەشق لە رێگەی درۆنێکی خۆکوژییەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەكانیان كردۆتە ئامانج و سێ شەڕڤانیان برینداركردوە، ئەمە جگە لە بەئامانجگرتنى هێزێكى ئاسایشى ناوخۆ كە بوە هۆى برینداربونى چوار شەڕڤان، لە كاتێكدا سەرجەمیان لە ئەركى فەرمى خۆیاندا بون.

جێى ئاماژەیە لەدواى رێككەوتنەكەى نێوان هەسەدە و دیمەشق، میلیشیا چەكدارەكانى ئەحمەد شەرع بەردەوامن لە پێشێلكردنى رێككەوتنەكه و رۆژانە بە چەكى قورسى جۆراوجۆر هێرش

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی