2025-10-05 3865 جار خوێنراوەتەوە

چه‌كداره‌كانى شه‌رع به‌درۆنى خۆكوژ هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌و ئاسایش

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومەتەكەی شەرع، به‌نیازى دروستكردنی پشێویی‌و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكەیە"، ئاشكراشیكردووه‌، "بەهۆی هێرشە درۆنیەكانیانەوە لەدێرحافر، حەوت كەس برینداربون".

هەسەدە له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لەدەوروبەری دێرحافر، حەوت کەس برینداربوون‌و بەو هێرشەش نیازی ئەوان بۆ دروستکردنی پشێویی‌و تێکدانی سەقامگیریی لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پیشاندەدات.

هەسەدە جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، لەبەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەمەدا، چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق بەدرۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشییانکردەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەدەوروبەری دێرحافر، لەئەنجامدا سێ لەسەرباز بەسوکی بریندار بون. 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "لەئێوارەی هەمان ڕۆژ، درۆنێکی دیکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج کە ئەرکییان پاراستنی هاوڵاتییان بووە، کە بووە هۆی برینداربونی چوار سەربازی دیکە".

باسی لەوەشکردووە،" چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق بەردەوامن لەفراوانکردنی هێرش‌و پێشێلکارییەکانیان لەناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە تێیدا سەربازانمان‌و هاووڵاتییانی سڤیل دەکەنە ئامانج، وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش‌و سەقامگیریی ناوچەکە".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "بەم هۆیەشەوە، گەڕەکە سڤیل نشینەکانی ناوچەکە ڕوبەڕوی تۆپبارانی هەڕەمەکی دەبنەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی سڤیل، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس‌و تۆقاندنە لەناو دانیشتواندا".

هەسەدە له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا باسیان له‌وه‌شكردووه‌، "ئەم هێرشە بەردەوامانە، بەڕونی نیازی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بۆ دروستکردنی پشێویی‌و تێکدانی سەقامگیریی لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرادەکات، هەروەها هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئەو دۆخە ئارام‌و ڕێکخراوەیەی کە خەڵکی ناوچەکە تێیدا دەژین". 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جەخت دەکاتەوە کە لەسەر ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی گەلەکەی و ڕوبەڕوبونەوەی هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.

لەڕاگەیەندراوی هەسەدە ئاماژەی بەوەش دراوە،" چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لە 20ـی ئەیلوولی 2025 کۆمەڵکوژییەکیان لەدێرحافر ئەنجام دا، کە بەهۆی تۆپبارانی هەڕەمەکییان بۆ سەر ماڵی هاوڵاتییان، هەشت هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا، کە تێیدا ژن و منداڵیان هەبون."

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی