دەستگیرکراوانی لالەزار
2025-10-05 6827 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی بەرەی گەل لەزیندان چی بە تیمی پارێزەرەکانی وت؟

ناوەندی هەواڵ

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، سەردانی ناوبراویان لە زیندان کرد، بەپێی وتەی سەرۆکی تیمی پارێزەرانی، تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستیان داوەتە پاڵ سەرۆکی بەرەی گەل، لەبارەی دەستگیرکراوەکانیش دەڵێت11 زیندانیان بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئازاد کراون.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-10-05، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لە بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانی، سەردانی ناوبراویان كردووە و لەگەڵی دانیشتوون، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی دۆخی تەندروستی باشە و سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێبە.

 بورهان ڕەشە گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، کە ئەمڕۆ سەردانی لاهور شێخ جەنگی کردووە لە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، 11 دەستگیرکراو بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئازاد کراون،کە چایچی، باخەوان، شۆفێر بوون و بێتاوان بوون و هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە.

 تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، نیگەرانن لەوەی پێش شەڕەكە بە تۆمەتی ڕێككەوتن لەسەر تاوان پاڵپشت بە ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی، دۆسیە لەسەر لاهوور شێخ جەنگی و كەسوكار و ئەندامانی كراوەتەوە، كەچی دوای شەڕەكە، هەرچەندە هێزەكانی یەكێتی هێرشیان كردووەتە سەر، كەچی تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەستیان داوەتە پاڵ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی كە تایبەتە بە كوشتنی ئەنقەست.

لەبارەی بەشداریکردنی بەرەی گەل لە هەڵبژاردن، بەوتەی بورهانی ڕەشەی گوڵە، کە خۆی سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی  ناوبراو و کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی حیزبەکەی سەرپشک کردووە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری هەڵبژاردن دەکەن یان نا؟ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی دەڵێت، بەڵێ بەشداری دەکەین.

 بەپێی زانیارییەکان و بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، 200 بۆ 250 کەس بەپلەی جیاواز بەهۆی ڕووداوەکەی لالەزار دەستگیر کراون و لە زیندانن.

 شەوی 22ی ئابی ئەمساڵ، هێزێکی زۆری یەکێتی و  کۆماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی لە تەنیشت هۆتێل لالەزار، دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری سەرەنجام، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برایی و بەشی زۆری کەسانی سەربەلاهور شێخ جەنگی کە بەهێزی لالەزار ناوبران دەستگیرکراون و  ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی