2025-10-05 7169 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا شه‌رع شۆك ده‌كات‌ وفه‌ره‌نساش توركیا سڕ ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هه‌واڵگریى توركیاو فه‌ره‌نسا له‌ئه‌مریكا ئاشكرابوو.. تێیدا فه‌ره‌نسا هۆشداریده‌دات له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى ئه‌نكه‌ره‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان.

 دوێنێ ئه‌مریكا هۆشداریى به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سوریادا و ڕایگه‌یاند، ناتوانن هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ربازیى‌و هه‌واڵگریى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌ن به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى دزه‌كردنى زانیارییه‌كان بۆ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانى سەربە داعش ‌و گروپە جیهادى‌و توندڕه‌وه‌كانى دیكه‌.

ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو، ته‌نها ده‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" بكه‌ن وه‌كو هێزێكى شاره‌زاو لێهاتوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تیرۆر له‌سوریاو ناوچه‌كه‌دا.

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، لەمدواییانە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان شاندی هەواڵگری فەرەنساو تورکیا لەئەمریکا ئەنجامدراوە.

لەگفتوگۆکەدا تیشکخراوه‌ته‌سه‌ر مەلەفی سوریا بەگشتی‌و پرسی کورد بەتایبەتی.

بەگوێرەی سەرچاوه‌كان، شاندی فەرەنسا، تورکیای ئاگادارکردووەتەوە، نابێت هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له‌كاروباى ناوخۆى سوریا ئه‌نجامبدات به‌تایبه‌ت ڕۆژئاواى كوردستان.

شاندی هەواڵگریی فەڕەنسا به‌توركه‌كانیان وتووه‌، پێویسته‌ په‌له‌بكه‌ن له‌دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کورد.

فه‌ره‌نسیه‌كان جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه‌، سیاسەتی ناوخۆی تورکیا کاتێک بەهێزتر دەبێت کە کورد بتوانێت مافەکانی بەدەستبهێنێت‌و هه‌ست به‌پارێزراوى بكات،فەەنسییەکان بە تورکەکانیان ووتووە ئاسایش و پێدانی مافەکانی کورد لە کۆتاییدا سەقامگیری بۆ تورکیا و ئابورییەکەی بەدیدێنێت.

شانده‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ى فه‌ره‌نسا بەپشتبەستن بەچاودێریکردنی دۆخی سوریا، بۆیان دەرکەوتووە کە دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەمەبەست لێی ڕۆژئاوای کوردستانە، پێیانوایە، خۆبەڕێوەبردن تاکەڕێگه‌یه‌ بۆ چارەسەرێکی سیاسی کە مافەکانی هەموو لایەنەکان دەستەبەربکات، ئەوەش  لەسەر بنەمای سیستمێکی لامەرکەزیی بۆ سوریا.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی