2025-10-05 564 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن له‌باره‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم زانیاریى ئاشكراده‌كات

لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق تائێستا هیچ پێشلکارییەک لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە.

ڕۆژی 3ى ئه‌م مانگه‌ بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردو تا 8ى مانگى داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت، کۆمسیۆن ڕێنمایی‌و شێوازی بانگەشەی دیاریکردووە، لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردنیش لەچوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن ڕێنمایی تایبەت‌و ڕێکاری پێویستە دەگرنەبەر.

نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتیی لەسەرەتای پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە چەند کاندیدو لایەنێک لەخواروو و ناوەڕاستی عێراق پێشلکارییان ئەنجامداوەو تەنانەت کاندیدیش هەبووە دوورخراوەتەوە. 

وتیشى، "پڕۆسەکە لەهەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەدەچێت، تائێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە". 

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، "داوامان لەلایەن سیاسییەکان‌و کاندیدان کردووە موڵک‌و ماڵی دەوڵەت بەکارنەهێنن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن‌و نابێت کاندیدان قسەی نەشیاو بەیەکتری بڵێن".

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان باسی لەوەکرد، بۆ بانگەشەی ئەمجارە لایەنە سیاسییەکان بەچڕی کار لەسەر سۆشیاڵ میدیا دەکەن، هەر بۆیە لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ چاودێرکردنی سۆشیاڵ میدیا تاوەکو ئەوکەسانەی سەرپێچی دەکەن ڕووبەڕووی سزای یاساییان بکەینەوە. 

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی