2025-04-23 159 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

ناوەندی هەواڵ

كۆمپانیای (DNO)ی نەرویژی ڕایدەگەیەنێت، "تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 82 هەزارو 81 بەرمیل نەوتە و پوختەی پشكی كۆمپانیاكەش 18 هەزارو 464 بەرمیلی رۆژانە ".

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 كۆمپانیای (DNO)،  داتای خۆی بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەكی یەكەمی 2025 لە كێڵگەی "تاوكی" بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنان بریتی بوە لە 82 هەزار و 81 بەرمیلی رۆژانە، ئەوە لەكاتێكدایە ئاستی بەرهەمێنان لە چارەكی یەكەمی 2024دا بریتی بوە لە 76 هەزارو 310 بەرمیلی رۆژانە.

باسی لەوەش كرد، پوختەی پشكی كۆمپانیاكە لە بەرهەمی نەوتی كێڵگەی تاوكی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بریتی بووە 18 هەزارو 464 بەرمیلی رۆژانە، ئەوە لەكاتێكدا پشكی كۆمپانیا لە نەوتەكە لە چارەكی یەكەمی 2024دا بریتی بوە لە 20 هەزار و 503 بەرمیل.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵیشدا هاوشێوەی پێشتر، پشكی خۆی لە نەوتی كوردستان فرۆشتوە بە كڕیارە خۆجێییەكان و پێشوەختە پارەكەی وەرگرتوە.

بلۆكی "تاوكێ" دەكەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك، لەگەڵ كێڵگەی "فیشخاپور" یەك گرێبەستیان بۆ كراوە، بۆیە كاتێك باسی بەرهەمی ئەو كێڵگەیە دەكرێت ئاماژەیە بۆ تێكڕای بەرهەمی هەردو كێڵگەی (تاوكێ)و (فیشخاپور)  لەچوارچێوەی یەك بلۆكی نەوتدا.

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی