2025-04-28 219 جار خوێنراوەتەوە

لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بڕیارە سبەینێ لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت، لەکۆبوونەوەی سبەینێى ئەنجومەنەکە  لیستەکە پەسەند بكرێت و كۆتایی هەفتە دەست بەناردنی پارە بکرێت.

بە پێى زانیاریەکان، ئەمڕۆ دووشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتایی هاتووە و بەمەبەستی پەسەندکردنیشی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

لە زانیاریەکاندا هاتووە، ئەگەر سبەینێ لیستەکە پەسەند بکرێت، ئەوا چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایى ئەم هەفتەیە دەست بە تەمویلکردنى پارە و ناردنى بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، چوار رۆژ بەر لە ئێستا  وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، لیستى مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعه‌ ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024  ( الحسابات الختامیه‌ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە،  کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی