4 کاتژمێر پێش ئێستا
2308 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و ڕێبوار كه‌ریم و غالب محه‌مه‌د دەستگیركران
پاش ئەوەى ئەمرۆ هێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى ڕێگریان كرد له خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیركردن، هاوكات لەو سەروبەندەدا تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی په‌یامیش ده‌ستگیركران.
بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، بڕیاربو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شەممە ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا گردببنەوە بۆ داواكردنی موچه كە مافێكى سەرەتایى خۆیانە، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كرابو، به‌شێكیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه، ڕێگریان كرد له خۆپیشاندەران كرد‌و تەنانەت ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریشان ده‌ستگیر كرد.
پێشتر پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، ڕێگه به خۆپیشاندان نادرێت.
لەلایەكى ترەوە، ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی لە ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ئاماژە بەوەدەدات كە هەریەك لە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار كه‌ریم له به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لە سلێمانى ده‌ستگیركراون و تائێستا نازانرێت بۆ كوێ براون.
دانا محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، لە لێدوانێکدا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن ئەوەى خستەڕو كە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هەریەک له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار كه‌ریم له به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ده‌ستگیركران.
حكومەتى هەرێم سەرەڕاى ئەوەى نزیكەى شەست رۆژە موچەى فەرمانبەرانى نەداوە و گوزەرانى خەڵكى بەتەواوى قورسكردوە، هاوكات لە رێى ئیدارەى سەربەخۆى پارێزگاكانەوە رێگە بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادات تەنانەت بۆ مافى رەواى خۆشیان دەنگیان بگەیەنن بە لایەنى پەیوەندیدار و هەمو بیانوەكەشى ئەوەیە كە لە ئێستادا کاتەکە بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گونجاو نییە.
جێى ئاماژەیە، رەوتی هەڵوێست لەرێى بەیاننامەیەكەوە ئاماژەى بەوەداوە، لە شەوی رابردوەوە دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەسلێمانی دەستپێکردوەو لەبەیاننامەكەیاندا هاتوە، سیانزە هاوڕێمان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سلێمانی دەستگیکراون، پێنج لەوانەش لەبەردەم نوسینگەی ڕەوتی هەڵوێست بوە.
رەوتەکە ئەوەشى رونكردۆتەوە، هاوڕێکانیان ویستویانە بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافی خۆیان و سەرجەم موچەخۆرانی کوردستان بکەن.
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و ڕێبوار كه‌ریم و غالب محه‌مه‌د دەستگیركران
|
-
ئیرادە داتاى وردى خۆكوشتن لە عێراق بڵاودەكاتەوە
|
-
حكومەتێكى بێ پلان و خەمسارد لەبەردەم مەترسیى وشكەساڵیى دا
|
-
به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به‌مۆساد، ئێران سێ كوردی له‌سێداره‌دا یه‌كێكیان خه‌ڵكى هه‌رێمی کوردستانە
|
-
چۆن مۆساد بۆ پرۆسەى شێرى هەڵكشاو گەیشتە تاران؟
|
-
دواى هەڵوەشانەوەى پەكەكە؛ پارتى بەردەوامە لەچاوساغى بۆ تورك
|
-
بۆچى یەكێتى و پارتى حكومەت پێكناهێنن؟
|
-
پژاک: ئەرکمانە پارێزگاريی لە ئازەرییەکان بکەین
|
-
ئیرادە كاریگەریى جەنگ لەسەر پیسبونی ژینگە ئاشكرادەكات
|
|
|