2025-05-01 190 جار خوێنراوەتەوە

كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

ناوەندی هەواڵ

لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکیدا كە بەشێك لە هاوڵاتیان بە كارەبا گرانەكە ناوی دەبەن، کارەبای 12 گەڕەکی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی شاری سلێمانی، دەبێتە 24کاتژمێری.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەی ڕووناکی لە هەولێر و سلێمانی بەرفراوان دەبێت، کارەبای 12گەڕەکی دیکەی هەولێر و دوو گەڕەکی دیکەی سلێمانی، لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا دەبێتە 24کاتژمێری.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گەڕەکەکان بریتین لە:

شاری هەولێر؛ گەڕەکەکانی (شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، کۆماری، ڕووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، ئازار، زانکۆ، حەمرین و شارەوانی)

شاری سلێمانی؛ گەڕەکەکانی (هەواری تازە و بەشێکی تووی مەلیک).

ئەوەش لە کاتێکدایە نارەزایەتی و نیگەرانی زۆر لەناو هاوڵاتیاندا سەبارەت بە گرانی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دروست بووە.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی