2025-05-05 259 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

ئەندامێکى  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایى دەدات کە هیچ قەیرانێکی دارایی لە عیراقدا نییە و دواکەوتنی موچەى موچەخۆرانی هەرێمیش هیچ پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، دابەشکردنی مووچە لە بەشێکی دامودەزگاکانی عیراقیشدا دواکەوتووە و گرفتەکەش تەنها نەبوونی پارەی نەختینەیە لەبەردەستی حکومەتی عیراقدا.

وتیشى، هیچ گرفتێک لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمدا نییە، حکومەتی عیراقیش هیچ نییەتێکی لەوجۆرەی نییە کە بیەوێت ئاستەنگ بۆ موچە دروست بکات بەڵکو هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی چی زووترە پارەی کاش دابین بکات و موچەی پێ دابەش بکات.

پێشتریش وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، لیستى مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعه‌ ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024  ( الحسابات الختامیه‌ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە،  کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە.

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی