2025-04-30 213 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دابەشکردنی موچە ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجى خانەنشینان‌و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەواوکراون‌و ڕەوانەی بانکەکان کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30-4-2025، حسام عەبدولستار بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری 2025 تەواو بوە داتاکان نێردراون بۆ بانکەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینان.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژى مانگى نیسانە تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان موچەى مانگى چوار دابەشنەکراوە و چارەنوسى بە نادیارى ماوەتەوە و بەغداش هیچ بڕە پارەیەکى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم نەناردووە.

 

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

سەرەکی