2025-04-22 161 جار خوێنراوەتەوە

لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند،ئەمڕۆ لیستى مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستى  حکومەتى عێراق کرا.

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەریم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە  لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی یەک شەممە 20ى ئام مانگە  ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار ( میزان المراجعه‌ ) و ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024  ( الحسابات الختامیه‌ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە،  کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە.

ئەوە لەکاتێکدایەن تا ئێستا دیار نییە وەزارەتى دارایى عێراق کێشە بۆ ئەو لیستە دروست ناکات و تێبینى لەسەر دەبێت یاخود دواى گەیشتنى لیستەکە راستەوخۆى پارە بۆ مووچەى هەرێم دەنێرێت.

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی