2025-03-31 273 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەکان ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق تەواوبوونی پڕۆسەی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند، ئاشکراشی کرد، داهاتی دوو مانگی دەروازەکان زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە31ی ئازاری 2025، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستەکە پرۆسەی بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی یەکگرتوو تەواوکردووە، کە ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە بەڕێوەدەبرێن”.

وتیشی، "بەستەرە ئەلیکترۆنییەکە سەرجەم بوارە جیاوازەکانی چاودێری دەگرێتەوە، لەوانە وردبینیکردنی پێشوەختەی پشکنینی کاڵاکان، وردبینیکردنی بەرنامەی لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردن، و چاودێریکردنی وردبینی پسوڵە".

باسی لەوەشکرد، ئامارە سەرەتاییەکانی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەریدەخەن، بڕی داهات زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەی دەروازە سنوورییەکان هەوڵ دەدات ئەو داهاتانە بکاتە دوو هێندە ئەویش وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی بەهێزکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵکردنی کاراتری دەروازە سنوورییەکان.

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی