2025-03-24 175 جار خوێنراوەتەوە

عیراق باج دەخاتە سەر ژمارەی فۆلۆوەران پەڕەی بلۆگەرو بەناوبانگەکان

ناوەندی هەواڵ

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق باجی ساڵانە دەخاتەسەر پەڕەی تایبەتی کەسە بەناوبانگ و بلۆگەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چاودێری بابەتە بڵاوکراوەکانیشیان دەکات کە بەجۆرێکبن لەبەرژەوەندی بینەران و بنەما ئەخلاقییەکان بپارێزن.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری خۆی سەبارەت بە کەسە بەناوبانگ و بلۆگەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رادەگەیەنێت، کە بڕیارەکە بۆ چاودێریکردنی چالاکییە میدیاییەکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەکە باجی ساڵانەی بۆ پەڕەی تایبەتی سەرجەم کەسە بەناوبانگ و بلۆگەرەکان داناوە بەپێی ژمارەی سەردانیکەران و بینەرانیان، کەبەم شێوەیەی خوارەوەیە:

زیاتر لە 5 ملیۆن فۆلۆوەر ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دیناری عیراقی.

لە 3 بۆ 5 ملیۆن فۆلۆوەر ساڵانە بە بڕی 850 هەزار دیناری عیراقی.

لە 1 بۆ 3 ملیۆن فۆلۆوەر ساڵانە بە بڕی 650 هەزار دیناری عیراقی.

لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن فۆلۆوەر ساڵانە بە بڕی 450 هەزار دیناری عیراقی.

لە 100 هەزار بۆ 500 هەزار فۆلۆوەر ساڵانە بە بڕی 250 بۆ 350 هەزار دیناری عیراقی.

دەستەکە تەئکید لەوەش دەکاتەوە کەلەو چوارچێوەیەدا گرنگی دەدات بە چاودێری کردنی بابەتە بڵاوکراوەکان بەجۆرێک لەبەرژەوەندی بینەران بن و بنەما ئەخلاقییەکان بپارێزن و پرۆسەکەش بە شەفافیەت بەڕێوەبچێت.

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی