2025-03-23 226 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار لەسەر پارەی موچەی مانگی سێ دەدات

ئیرادە میدیا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ لیستی موچە دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی پارەی موچە بۆ هەرێم بدات.

سەرچاوەیەکە راشگەیاندووە، وردبینیکردن لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و کەمێکی دیکە لیستەکە دەخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پارەدارکردن "تمویل" بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیاری پارەدارکردنەکە بدرێت، ئەوا لەم دوو رۆژەدا پارەی موچەی مانگی سێ رەوانەی هەرێم دەکرێت.

پێشر میدیاکانی عێراق لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڵاویانکردەوە،  به‌بریارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ته‌واوى موچه‌خۆرانى عێراق وهه‌رێمى كوردستان پێش جه‌ژن موچه‌ وه‌رده‌گرن.

دوای ره‌وانه‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ستیكردوه‌ به‌وردبینكردنی لیسته‌كه‌ وپرۆسه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووه‌ وئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ به‌رله‌جه‌ژن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاندوه‌: به‌بڕیاری محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته‌ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ر له‌جه‌ژن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكراوه‌ و رۆژانی هه‌ینی وشه‌ممه‌ش كه‌پشوو بووه‌ كاریان له‌سه‌ر وردبینیكردنی لیسته‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێش جه‌ژن موچه‌ دابین بكرێت.

هاوکات، پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئازار، مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەدرێت، دەشڵێت: "ئەگەر بەهۆی جەژنەوە وردبینییش تەواو نەبێت، مووچە دابەش دەكرێت".

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای پارتی وتووە: "لە دارایی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، لەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت".

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی