2025-03-18 168 جار خوێنراوەتەوە

لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی بەغدا کرا

ناوەندی هەواڵ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"لیستی مووچه‌ی مانگی (3/ئازاری) مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕ‌ه‌وانه‌ی به‌غدا كرا".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (18ی ئازاری 2025)، لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕ‌یگای تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕ‌ه‌وانه‌ی شاری به‌غداد كرا به‌مه‌به‌ستی ڕ‌اده‌ستكردنی به‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ".

 وه‌زاره‌تی دارایی ڕۆژی 13-3-2025 ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو، لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرت، بەگوێرەێ لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم هەموو هەوڵێکیان داوە تا  پیش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە بڕی زیاتر لە 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخاتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی فیدراڵ بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان بەغدا ئەو بڕە پارەی ڕەتکردووەتەوەو پێی ڕازی نییە.


  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی