2025-10-07 7342 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتى و پارتى بانگەشەیەكى بێدەنگى هەڵبژاردن بەڕێدەكەن

 

پاش ئەوەى لە هەڵبژاردنى رابردودا لەنێو زۆرینەى حزبە سیاسییە كوردییەكان هەڵمەتێكى توندى هەڵبژاردن بەڕێوەچو، لە ئێستادا سەرجەم حزبەكان بە دودڵییەوەو تەنها بە هەڵواسینى پۆستەرى كاندیدەكانیانەوە بەشدارییان لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان دا كردوە، هەروەك ئەوەى گومانیان لە بەڕێوەچونى پرۆسەكە بێت.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ناوەندەكانى هەڵبژاردنى پارتییەوە ئەوەى بۆ ئیرادە ئاشكراكرد؛ كە هەردو حزبى سەرەكى یەكێتى و پارتى بڕیاریانداوە هەڵمەتى هەڵبژاردنى ئەمجارەیان دوربێت لە یەكترشكاندن و بانگەشەى توند و ناوزڕاندنى سەركردەكانیان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى: لە بانگەشەى هەڵبژاردنى پێشودا جۆرێك لە كاردانەوەى توندى لایەنەكان لەبەرانبەر ركابەرەكانیاندا بەدیدەكرا، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە، ئەو شێوازەى پێشو پیادە ناكرێت و بەڵكو هەر لیستێك جگە لە ناساندنى كاندیدەكانى پرۆگرامى خۆى بۆ دواى راگەیاندنى ئەنجامەكانى هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و پێدەچێت هەر ئەو لیستەش لەگەڵ ركابەرەكەى دا بچنە هەمان هاوپەیمانێتییەوە.

سەبارەت بە ئەگەرى پێكهێنانى كابینەى نوێى حكومەتى هەرێمیش، سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەدا، بەپێى رێككەوتنێكى نێوان هەردولا پێدەچێت دواى راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى عێراق، حكومەتى هەرێم پێكبهێنرێت، چونكە ئەوكاتە ئەنجامى هەردو هەڵبژاردنەكە دەكرێت بە یەك پاكێج.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی