2025-10-06 8255 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌نى سیستمه‌ پێشكه‌وتوه‌كه‌

فەرماندەی گشتیی بەرگریی ئاسمانی عێراق ئاشكرایدەكات، سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگریی ئاسمانی جێگیر دەكەن، سیستەمەكە لەوڵاتی كۆریای باشوور كڕاوە.

فەریق ڕوكن موهەنەد غالب ئەسەدی فەرماندەی گشتیی بەرگریی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لەچارێكی یەكەمی ساڵی داهاتوو (2026) ئەو سیستەمە بەرگرییەی داوامانكردبوو دەگات، سیستەمەكە یەكێكە لەنوێترین سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی لەجیهاندا.

ڕاشیگەیاندووە، بەجێگیركردنی ئەو سیستەمە بەرگرییە، دەتوانین تاڕادەیەكی باش ئەركەكانمان بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامبدەین‌و ئاسمانی عێراق لەهەر بەزاندنێك بپارێزین.

فەرماندەی گشتیی بەرگریی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، سیستەمە بەرگرییە نوێیەكە دەتوانێت ڕووبەڕووی سەرجەم هێرش‌و مەترسییەكان ببێتەوە جا لەڕێگەی فڕۆكە یاخود درۆن یان مووشەكەوە ئەنجامبدرێت.

فەریق ڕوكن موهەنەد غالب ئەسەدی جەختیشیكردووه‌تەوە، سیستەمە بەرگرییەكە دەتوانێت لەژێر پاڵەپەستۆی جەنگی ئەلیكترۆنی زۆر بەهێزیشدا بەباشی كارەكانی خۆی ئەنجامبدات.

عێراق ساڵی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ كۆریای باشوور ئیمزاكرد بەمەبەستی هێنانی چەند سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتوو لەجۆری (M-SAM)، بڕیارە سیستەمەكە لەماوەی چەند ساڵێكدا بگەنه‌ عێراق.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی