2025-10-06 7744 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ بڕیار له‌مووچه‌ ده‌درێت

سبەی سێشەممە وادەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، چاوەڕواندەكرێت لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بابەتی ناردنی مووچەی مانگەكانی 8و 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێدانییە، بەڵام زانراوە كە لەپاشكۆی كۆبوونەوەكە باس لەم بابەتە گرنگە دەكرێت.

له‌زانیارییەكاندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەكۆبوونەوەی سبەی سێشەممەدا، وەزیرە كوردەكان پێشنیازدەكەن لەپاشكۆی كۆبوونەوەكە پرسی مووچەی مانگەكانی 8و 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیادبكرێت.

دوای هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەو ڕێككەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەكان، هیچ بیانوویەك لەبەردەم حكوومەتی عێراق نەماوەتەوە بۆ نەناردنی مووچە، بۆیە پێشبینیدەكرێت لەكۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات.

زانراوە لەكۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران سەرەتا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 8 دەدرێت، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەهەمانشێوە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 9ش دەدرێت.

ئاماژە به‌وه‌شده‌كرێت، دەبێت پێش هاتنی سەری ساڵ‌و داخستنی بودجەی ساڵ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت‌و دواكەوتنی تێدا نەمێنێت.

  • ئەمیندارى گشتى یەكگرتو دۆعا دەكات پەرلەمان پێبگرێت

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ ڕاستیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • بارزانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرده‌وه‌

  • هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ڕێگە به‌دەستەی مافی مرۆڤ ناده‌ن سەردانی ئارام قادر بکەن لەزیندان

  • كێڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی بۆرسەی دیاریکردنی نرخ دەکەن

  • یه‌ك ملیۆن گه‌نج بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانى عێراق دەخاتەڕو

  • مەزڵوم عەبدی داواى هەرێمێكى هاوشێوەى هەرێمى كوردستان دەكات

سەرەکی