2025-10-07 4780 جار خوێنراوەتەوە

له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ى ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌رى ئاپاتچی‌و له‌ڕێوشوێنێكى توندوتۆڵى ئه‌منیدا، مه‌زڵوم عه‌بدى به‌ڕێگه‌ى ئاسماندا، گه‌یه‌نرایه‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا.

عه‌بدى سێ كه‌سى دیكه‌ش یاوه‌رى بوون، ئه‌وانیش، ڕۆهلات عه‌فرین فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌په‌ژه‌و ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى هه‌سه‌ده‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاو حەمید میهباش یه‌ك له‌فه‌رمانده‌ باڵا سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان.

كاتێك شانده‌ باڵاكه‌ى كورد گه‌یشته‌ دیمه‌شق، به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك‌و ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره‌ وه‌زیرى به‌رگرییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

دواى كه‌مێك مانه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كى ساردو سڕ، به‌نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ى سێ لایه‌نه‌ى كوردو ئه‌مریكاو سوریا ده‌ستى پێكرد.

له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن له‌گفتوگۆ، پێچه‌وانه‌ى به‌شى یه‌كه‌مى دانیشتنه‌كه‌یان كه‌ زۆر ساردو سڕ بووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌رم بووه‌و مه‌زڵوم عه‌بدى كارتى فیدراڵیه‌تى له‌سه‌ر مێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و به‌شه‌رع‌و ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى سوریاى وتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى سوریا یه‌كگرتووبێت، فیدراڵیه‌ت باشترین بژارده‌یه‌.

ئه‌وه‌ى تائێستا زانراوه‌، لایه‌نى ئه‌مریكى سه‌ره‌تا ته‌نها ته‌ماشاكه‌رى ده‌مى شه‌رع‌و عه‌بدى بووه‌و هیچ بۆچوونێكى خۆى پێشكه‌شنه‌كردووه‌.

دواتر شه‌رع به‌بیستنى وشه‌ى فیدراڵیه‌ت زۆر ته‌نگه‌تاو بووه‌، به‌ڵام لایه‌نى ئه‌مریكى كه‌ تۆم باراك نوێنه‌رى تایبه‌تى تره‌مپه‌ بۆ سوریاو لوبنان، پشتیوانیى پێشنیازه‌كه‌ى عه‌بدى كردووه‌.

ئه‌گه‌رچى تائێستا نازانرێت ورده‌كاریى زیاترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چى دیكه‌ى تێدا وتراوه‌، به‌ڵام وه‌زیرى به‌رگریى سوریا، هه‌ر له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆستێكى له‌باره‌ى گرژییه‌كانى سوریاوه‌ كردووه‌و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئاگربه‌ست‌و له‌مڕۆشه‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى سوریادا.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی