2025-10-07 4129 جار خوێنراوەتەوە

شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

دۆخەکە جارێکی دیکە لەگەڕەکه‌كانى شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە پەرەیسەندەوە، دوای ئەوەی هێزە کاتیەکانی حکومەت گەمارۆکانیان توندترکردو ڕێگاکانیان داخست‌و هێزی سەربازییان جوڵه‌پێكرد، چاودێران ئاماژە بەداواکارییە ڕەواکانی دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەکە دەکەن‌و ئەزموونی پێشوویان لەڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆدانەکەدا، تەرازووەکە لەبەرژەوەندی ئەوان دەگۆڕێت.

وەک چاوەڕواندەکرا، ئەو زنجیرە ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن هێزە کاتیەکانی حکومەتەوە گیرایه‌به‌ر، بووە هۆی تەقینەوەی گرژییەکان لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، کە دانیشتوانەکەی ناڕەزایی ئاشتیانەیان دژی گەمارۆدان‌و داخستنی ئەو ڕێگایانە ئەنجامدا کە هەردوو گەڕەکەکە بەته‌واوى حەلەبەوە دەبەستنەوە.

ناڕەزایەتییەکان پەرەیسەند بۆ پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیانی مەدەنی‌و هێزە ئەمنییەکان، کە توندوتیژییان بەکارهێناوەو ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

لەپێشهاتێکی مەترسیداردا، دۆخەکە پەرەیسەند بۆ پێکدادانی چەکداریی لەنێوان هێزەکانی حکومەت‌و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ لەهەردوو گەڕەکەکەدا، کە تێیدا چەکی سووک‌و مامناوەند بەکارهێنرا.

لەگەمارۆدانی گروپه‌كانى لایەنگری تورکیاوە، بۆ گەمارۆدانی فیرقەی چوار، تا گەمارۆدانی حکومەتی کاتی

گەڕەکی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە لەشاری حەلەب کە زۆرینەی کورد لەپاڵ تێکەڵەیەکی هەمەچەشن لەپێکهاتەکانی دیکەی سوریا نیشتەجێن، بەدرێژایی ساڵانی قەیرانی سوریا حاڵەتێکی ناوازەبوون، بەدرێژایی ساڵانی قەیران، ژیان لەو گەڕەکانە ملکەچی هیچ هێزێکی سەربازی نەبووە، جا لەلایەنە یاخیبووەکانەوە بێت، چ لەڕژێمەوە بێت، یان لەمدواییانەشدا هێزەکانی حکومەت بێت.

لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2016، گەڕەکەکە شایەتی پێکدادانی توندوتیژیی‌و خوێناوی لەنێوان دانیشتوانی گەڕەکەکەدا بوو، کە هێزی سەربازییان بۆ بەرگریکردن لەهەردوو گەڕەکە ڕێکخستبوو، لەگەڵ گروپه‌كانى سەر بەتورکیا، ئەم پێکدادانانە بووە هۆی وێرانبوونی بەشێکی زۆری ئەو دوو گەڕەکە، بەڵام گروپه‌كان نەیانتوانی بچنه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه‌.

دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژێمی پێشوو حەلەبیان کۆنترۆڵکرد، فیرقەی چوارەمی ڕژێم گەمارۆیەکی خنکێنەری بەسەر دانیشتوانەکەیدا سەپاند، ئەم زنجیرە گەمارۆیە دوای ئەو گەمارۆیە هات کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە سەپێندرا.

سەرچاوەکانی گەڕەک: ئەزموونەکانی ساڵانی ڕابردوو توانایەکی گەورەیان بەدانیشتوان بەخشیوە بۆ بەرەنگاربوونەوە
بەوتەی زۆرێک لەدانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە، ئەزموونی ساڵانێکی دوورودرێژی شەڕو گەمارۆدان، توانایەکی گەورەی بەدانیشتوان بەخشیوە بۆ گونجاندن‌و بەرگریکردن لەخۆیان‌و پاراستنی ژیان‌و ماڵ‌و موڵکەکانیان.

ئەم گونجاندن‌و خۆڕاگرییە لەڕێگەی دامەزراندنی پێکهاتەی ئەمنییەوە دەرکەوت کە گەڕەکەکانیان لەهەر هێرشێکی دەرەکی دەپاراست، جگە لەوەش فۆڕمی داهێنەرانە لەڕێکخستنی کۆمەڵایەتی پەرەی پێدرا کە ڕێگەی بەخەڵک دەدا هاوکاریی‌و هاوبەشی بکەن، چ لەپشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان یان دەستەبەرکردنی بژێویی‌و ئامرازەکانی پاراستن لەبۆردومانه‌كان.

بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی گەڕەک شەرعیەتێکی بەهێزتر بەبەرخۆدان دەبەخشێت
سەرچاوەیەک لەناو جڤاتی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە دووپاتیکردەوە، بەشداریی یەکسانی سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو دوو گەڕەکە لەدامەزراوە جۆراوجۆرەکانی ئیداریی‌و خزمەتگوزاریی‌و ئەمنیدا، شەرعیەت بەخۆڕاگری دانیشتووان دەدات، وەک نموونە هێنانه‌وه‌یه‌ك کە ئەنجومەنی گشتی ئەو دوو گەڕەکە ئەندامانی کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحی، موسڵمان‌و ئێزدی لەخۆدەگرێت، ئەمەش دۆخی گەڕەکی شێخ مەقسوود دەکاتە بەرگرییەکی ڕەوا لەمافی ژیان، دوور لەهەرجۆرە لایەنگرییەکی تائیفی‌و نەتەوەیی.

گەشەسەندنی پشتگیریی جەماوەریی
خۆڕاگریی دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفییە لەماوەی ساڵانی درێژخایەنی قەیرانەکاندا، شەرعیەتی ئەم بەرخۆدان‌و پشتیوانی بەربڵاوی جەماوەری لەسەرتاسه‌رى سوریاو بەتایبەتی لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستهێناوە.

ئەمەش بەڕوونی لەکاتی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی‌و ڕێپێوانی شەوانەدا دەرکەوت کە شەوی ڕابردوو شارەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتەوە بۆ پشتیوانیی لەدانیشتوانی گەڕەکەکە.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی