2025-07-15 559 جار خوێنراوەتەوە

دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

ئیرادە میدیا

دروزەکان سەر بە تایفەی "دروزن"ـن، ژمارەیان بە نزیکەی دوو ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زۆرترینیان نیشتەجێی پارێزگای سوەیدای باشووری سووریان کە ژمارەیان سەرووی 700 هەزار کەسە، هه‌روه‌ها لە لوبنان و ئیسرائیلیش هەن. دروز مەزهەبێکی ئایینی عەرەبییە کە بە یەکگرتوویی ناوخۆیی ناسراوە، لە سووریا و دەوروبەری دیمەشق و چیای هاوران و هەروەها لە لوبنان و فەلەستین دەژین. 

مێژوى دروزه‌كان

به‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانى دروزکان ده‌گه‌ڕيته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاى سەدەی ١١ی زایینی كه‌ محمد بن ئیسماعیل الدارازی ناسراو بە ئەنوشتەکین دايمەزراندووە و ئاڵای تایبەت به‌ خۆیان هەیە. مێژوو نوس و گەڕۆکی ئەڵمانی "ماكس ئۆبنهايم" دەڵێت "ڕەنگە ڕەچەڵەکى یەکەمیان ئارامی پاراور پاراوبێت، پاشان ڕەچەڵەکێکی کوردیان تێکەڵبووه‌ وەکو خێڵی عیماد، و تورکی وەکو خێڵی جونبوڵات، هەرەها خێڵی نەکەديشيان تێكه‌ڵ بو كه‌ عیراقی بون". بەڵام دروزەکان بەگشتی سورن لەسەر ڕەچەڵەکە عەرەبیەکەیان، و ئینتمایان بۆ لەخمییەکان و تەنوخییەکان دەگەڕێتەوە كه‌ چه‌ند هۆزيكى عەرەب بون  لەخم، قوزاعە، ئەزد، کەهلان.

ئايين و پيرۆزييه‌كانيان

 دروزه‌كان سەر بە ئایینە "باتنییەکان"ـن، کە هێشتا زۆر شت لەسەریان نازانرێت و بە کۆمەڵگەیه‌كى داخراو ناسراون. باوەڕیان بە کتێبی "نامەکانی حیکمەت" هەیە کە بە گوتەی خۆیان "تەفسیرێكی باتنی" قورئانی پیرۆزە؛ بە گشتی دروزەکان لە مەزهەبی شیعەوە نزیکن و لە زنجیرەی زەید کوڕی عەلی کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ئەبو تالیب، خەلیفەی چوارەمی موسڵمانان شۆڕبوونەتەوە؛ زەید برای محەممەد باقرە، ئیمامی پێنجەمی مەزهەبی شیعەی 12 ئیمامی، کە لە ئێران و عێراق پەیڕەو دەکرێت.

بیروباوەڕی سەرەکی:•یەکتاپەرستی• يه‌ واته‌ باوەڕ بە خوداوەندێتی (رووحانیەت)رێزگرتن لە پێغەمبەران، بەتایبەت لە کەسایەتی شوعەیب باوەڕ بە دووبارە ژیانەوە هه‌يه‌و نهێنیپارێزی لە فێرکردنی بنەماکانی ئایینەکەیانه‌. دروزەکان کتێبی پیرۆزیان هەیە بە ناوی (رەسائیل ئەلحیکمە)یە، واتە (نامەکانی دانایی).

کۆمەڵگەی دروز، بەسەر دوو چیندا دابەشبوون، چینی یەکەمیان (عوقال)ـن، واتە دانایان. چینی دووەمیشیان (عەوام)ـن، واتە خەڵکی ئاسایی.

 تەنیا دانایان دەسەڵاتیان هەیە تێکستە پیرۆزەکان بخوێننەوە

عەقیدە و بیروباوەڕی مەزهەبەکە بە نهێنی داپۆشراوە، بەو پێیەی دامەزرێنەرانی بڕیاریانداوە کە ئاشکرایان نەکەن، هاوکات زانیارییان لەسەر سنووردار کردووە بۆ بازنەیەکی تەسک و تەنیا فێری ئەو ئەندامانەی مەزهەب دەکەن کە تەمەنیان گەیشتبووە 40 ساڵ. دروزەکان خۆیان بە یەکتاپەرستەکان دەناسێنن، یان بە بەنو مەعروف، ناوی هۆزێکی عەرەبییە کە لە سەرەتای ڕۆژانی سەرەتای خۆیدا دروزەکانیان لە باوەش گرتووە.

هەرچەندە باوەڕی دروزەکان لە بنەڕەتدا لە ئیسماعیلیزمەوە پەرەی سەندووە، بەڵام خۆیان بە موسڵمان ناناسێنن

 هەندێک بە هۆکاری تەنیا سیاسی، وەک جۆرێک لە خۆپارێزى بۆ پاراستنی ئایینەکەیان و سەلامەتی خۆیان، و بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر ململانێیەک لەگەڵ موسڵمانان بانگەشەی ئەوە دەکەن كه‌ رێگە نادەن کەسی دەرەوە بێتە ناو ئایینەکەیان.

هاوسەرگیری تەنیا لەنێو کۆمەڵگەی خۆیاندا دەکەن•دروزەکان بە گۆشەگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسی ناسراون و پیاوەکانیان بە سمێڵی گەورە بەناوبانگن که‌ كۆركيكى ئاينى هه‌ڵگرتوه‌.

دروزەکان پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی "مافەکانیان" لە دەستووری نوێی سووریا دەکەن، ئەوەشیان کردووەتە پێشمەرج.

لە دوای 8ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە، ترس لەنێو دروزەکان دا بڵاوبووەتەوە لەوەی؛ کێ و چ لایەنێک کۆنترۆڵی رەوشی ئەمنیی ناوچەکەیان دەگرێتەدەست. 

لای دروزەکان، ئەندامانی دەستەی تەحریری شام بەشێکن لەو گرووپە چەکدارە مەزهەبییانەی دروزەکان بە 'کافر' دەزانن و کوشتن و رفاندنی کچ و ژنانیان بە 'جیهاد' دەزانن، بۆیە لەو رۆژەی ئەسەد هەڵات و شەرع گەیشتە دیمەشق تاوەکو ئێستا، هیچ چەکدارێکی دەستەی تەحریری شام یان سەر بە هەر گرووپێكی دیکە نەچوونەتە نێو سوەیداوە و دروزەکان خۆیان بەرگری لە ناوچەکەیان دەکەن؛ زۆربەی دروزەکان لە سوەیدا چەکدارن و بەرپرسیاریێتی دابینکردنی ئاسایشی پارێزگەکەیانیان گرتووەتە ئەستۆ.

حیکمەت حەجەری، شێخی دروزەکان، رۆژی 1-1-2025 وتی، چەکدانان پەیوەستە بە دابینکردنی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.

 حەجەری دەڵێت "چەکەکانمان رادەست ناکەین تاوەکو دەوڵەت، دەستوور و حکومەت پێکدەهێندرێن. سیستمی (لامەرکەزی) گونجاوترین سیستەمە بۆ سووریا".

لە کاتی ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، لە 28ی نیسان، لە یەکێک لە زانکۆکانی حومس، دەمەقاڵێ دەکەوێتە نێوان خوێندکارەکان و بە شێوەیەکی تائیفی لێکدراوەتەوە.

 کەسێک دەنگێکی تۆمار کردووە و بێڕێزی بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە؛ دەنگەکە بڵاوکرایەوە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کە خاوەنی دەنگەکە دروزە، ئەوەش بووە هۆی پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی سووریا لە گەڕەکەکانی جەرەمانە و ئەشرەفییەی دیمەشق، دواتر دەرکەوت کە خاوەنی دەنگەکە دروز نییە و رەنگە ئەوەش بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکە بێت.

دابەشبوونی جوگرافی و دیمۆگرافی دروزەکان

دروزەکان پێکهاتەیەکی عەرەبن کە چەندین سەدە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژیاون. ژمارەی دانیشتووانیان بە نزیکەی ملیۆن و نیوێک مەزەندە دەکرێت، کە ئەوانەی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا، ئەمریکا، یان ڕۆژئاوای ئەفریقاش دەگرێتەوە.

بەهۆی ئەو ڕووداوە سیاسیانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ناوچەی عەرەبی ڕوویانداوە، دابەش بووە بەسەر چەند وڵاتێکدا کە بە سنووری جوگرافی جیاکراونەتەوە. هەروەها ئەمەش بووەتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگەی دروزەکان، بەتایبەتی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا.

 ئێستا بە پلەی یەکەم لە سێ وڵاتی گەورەدا بڵاوبوونەتەوە کە بریتین لە سووریا، لوبنان و فەلەستین.  زۆرترینیان نیشتەجێی پارێزگای سوەیدای باشووری سووریان کە ژمارەیان سەرووی 700 هەزار کەسە.

 لە لوبنان و ئیسرائیلیش هەن. ئۆبنهايم دەڵێت، دروزەکان بەزۆری لە لوبنان و سوریا جێگیربوون، پاشان لە فەلەستین و دوای ئەوەش ئوردون، لەوکاتەدا بەدابڕاوی لە نێوان سەدەکانی ناوەڕاست مانەوە و بەکەمی باسیان دەکرا لە ئەدەبیاتی ئیسلامی و ڕۆژئاواییەکان بە هەمان ئاست.

ئاڵای دروزەکان و هێماکانی

ئاڵای دروزەکان ئاڵایەکی نەتەوەیی و ئایینییە کە لەلایەن کۆمەڵگەی دروزییەوە بەکاردەهێنرێت. 

ئەم ئاڵایە پێکدێت لە پێنج ڕەنگ: سەوز، سوور، زەرد، شین و سپی. هەر ڕەنگێک هێمایەکی تایبەتی هەیە و نوێنەرایەتی بنەمایەکی سەرەکی لە باوەڕی دروزیدا دەکات.

 ئەم ڕەنگانە بە شێوەیەکی هێمایی ئاماژە بە پێنج سنووری گەردوونی دەکەن کە لە فەلسەفەی دروزیدا گرنگن.

•سەوز: نوێنەرایەتی عەقڵ دەکات، کە یەکەمین سنووری گەردوونییە و هێمای ژیری و داناییە.

•سوور: نوێنەرایەتی ڕۆح دەکات، کە دووەمین سنووری گەردوونییە و هێمای خۆشەویستی و قوربانیدانە.

•زەرد: نوێنەرایەتی وشە دەکات، کە سێیەمین سنووری گەردوونییە و هێمای ڕاستی و ڕووناکییە.

•شین: نوێنەرایەتی پێشەنگ دەکات، کە چوارەمین سنووری گەردوونییە و هێمای هێز و ئیرادەیە.

•سپی: نوێنەرایەتی بنەما دەکات، کە پێنجەمین سنووری گەردوونییە و هێمای پاکی و بێگەردییە.ئەم ئاڵایە نەک تەنها هێمایەکی ئایینییە، بەڵکو هێمای یەکگرتوویی و ناسنامەی کۆمەڵایەتی دروزەکانیشە لە سەرانسەری جیهاندا.

 

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی