12   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

ناوەندی هەواڵ


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، جارێكی  دیكە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە جگە لەزیانی  ماددیی زیانی گیانی نەبووە.

 وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتوەتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان بە توندی سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەكات و چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی  و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كردوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنیی  بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بکەن.
  
بەیانیی دوێنێ چوارشەممە لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15 لە ڕێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
  
دواتر کۆمپانیای DNOی نەرویجی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی له‌وه‌رردوه‌، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیه‌ی کراوەتە سەر هەردو کێڵگەی نەوتی تاوکێ و پێشخابور، بەرهەمهێنانی نەوتیان بە شێوەیەکی کاتی لەو دو کێڵگەیە ڕاگرتوە، هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوە، یەکێک لە تەقینەوەکان، لە کۆگایەکی نەوتی بچوکی کێڵگەی تاوکێ و ئەوەی دیکەشیان لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان بوە لە کێڵگەی پێشخابور. 

هاوکات، هەر ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمڕێژكراو لە سنوری هەولێر كەوتە خوارەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە و تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاڕاستەكردنی ئەو درۆنانە ڕانەگەیاندووە.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی