7   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نامەیەكدا، داوا لە سەرجەم گەنجینەكان دەكات كە بەپەلە لیستی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی ئامادە بكەن،ئەو داواکارییەش دوای ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم بەغدا دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نامەیەكدا كە لە گروپی واتس ئەپ بۆ گەنجینەكانی ناردوە ئاماژەی بەوە كردووە، داوا دەكات پەلە بكەن لە ڕەوانەكردنی لیستی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم.

 ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەندکرد و بڕیاری دا  موچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانبنێرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، مووچەی مانگی پێنج خەرجبکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەش دوای وردبینیکردنی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە درێژخایەنە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بودجەی ساڵانی داهاتوو پەسەنددەکرێت، دەتوانین بڵێین نەخشەرێگای پەیوەندییە داراییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمە.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی