2025-07-15 506 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

ناوەندی هەواڵ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی کاتی دیمەش، کەمەبەست لێی هێزەکانی ئەحمەد شەرعە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکەوە دەستیان بە پێشڕەوی کردووە بەرەو ناوەندی شاری سوەیدا، دەشڵێن، تا ئێستا لە سنوری ناوچەكە 102 کەس كوژراون. 

لەلایەکی دیكەوە وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سوپای وڵاتەكەمان دەستەوەستان نابێت بەرانبەر بە کۆمەڵکوژی درووزییەکان.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە باکووری شاری سوەیدا، چەکدارانی عەشرەتە بەدەوییەکان گەنجێکی درووزییان لەسەر ڕێگای سوەیدا – دیمەشق دەستگیر كرد، لە بەرامبەر ئەوەدا چەکدارە درووزییەکان چەند گەنجێکی عەشرەتە بەدەوییەکانیان دەستگیر كرد، ئەوەش بووە بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزی و هێزەکانی دەسەڵاتی کاتی دیمەشق پشتیوانی لە عەشرەتە بەدەویەکان دەکەن و دژی درووزییەکان دەجەنگن.

  • دارایی بۆ گەنجینەكان: بەپەلە لیستی موچەی مانگی حەوت ئامادەبكرێت

  • بەدرۆن هێرشكرایه‌وە سه‌ر كێڵگەی نەوتی تاوكێ

  • مەزڵوم عەبدی: کوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییە

  • حکومەتی هەرێم: ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە موچە و پابەندییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکەین

  • سودانی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشی درۆنییەکان بۆ سەرهەرێم بکرێت

  • رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكرایەوە

  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: هێرشە درۆنییەکان قبوڵکراو نین

  • ژمارەی کوژراوان لەپارێزگای سوەیدا 100کەسی تێپەڕاند

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

سەرەکی