2025-07-13 819 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا وه‌ڵامێکى توندی بارەگای بارزانى ده‌داته‌وه‌

سەرچاوەیەکی حکومی له‌به‌غداوه‌ وه‌ڵامى باره‌گاى بارزانى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كه‌س داواى ده‌رفه‌تى له‌ئێوه‌ نه‌كردوه‌،کەمەبەستی پارتی و ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی یە، چونكه‌ هیچ گۆڕانکارییەک لەهەڵوێستی حکومەتدا نییەو حكومه‌ت بڕیارى خۆیداوه‌"، ده‌شڵێت:"هەر شتێکی دیکەش پێشنیازبکرێت، تەنها قسەو باسەو هیچى تر".

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ "ئیرادە" نێردراوە، سەرچاوەیەکی حکومی له‌به‌غداوه‌ وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى داوه‌تەوەو ڕایگەیاندووە:"هیچ گۆڕانکارییەک لەهەڵوێستی حکومەتدا نییە سەبارەت بەڕێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌تەوە، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێمى كوردستان‌و داهاتی نا نەوتی‌و خۆجێیکردنی موچەو چارەسەرکردنی زیادەڕەوییه‌ داراییه‌كان.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، "هیچ بەڵێن‌و داواکردنی هیچ دەرفەتێک نییە، ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، هەموو شتێکی یەکلاییکردوه‌تەوە، ئەمەش دوای پێکهێنانی ئەو لیژنە وەزارییەی کە سێشەممەی داهاتوو ڕاسپاردەکانی پێشکەشدەکات".

هاوکات دەشڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک لەهەڵوێستی حکومەتدا نییە، چونکە لەسەر بنەمای دەستورو یاساو بڕیاری دادگای فیدراڵی دامەزراوەو هەر شتێکی دیکەش پێشنیازبکرێت، تەنها قسەو باسە".

ئەو ڕاگەیەندراوە بەناوی سەرچاوەیەک لەحکومەت له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژی شەممە12ی تەمموزی 2025، باره‌گاى بارزانى دوای کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگەیاند، "لەسەر داوای بەغداو ڕەچاوکردنی بارودۆخی گشتیی، پێمان باشبوو دوا دەرفەت بەحكومەتی عێراقی فیدراڵ لەبەغدا بدەین بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە کێشەی موچە بدۆزێته‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاندوه‌، "مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوەوەو بڕیاربوو هەڵوێست لەسەر پرسی موچە وەربگرێت، بەڵام فوئاد حوسێن بەمەکتەبی سیاسی وتوه‌، لایەن‌و کەسایەتییە سیاسییەکان‌و حكومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیانداوە لەچەند ڕۆژی داهاتودا پرسی ناردنی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەربکرێت، هه‌ربۆیه‌ هەمیشە بڕوامان بەوە هەبوە کە ئەگەر ڕێگەی گفتوگۆ هەبێت ئێمەش پێمان باشە بەلەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان چارەسەربكەین".

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی