2025-07-12 6597 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا وەزیرێكى بەعس لە لیستى سزاكانى لادەبات

 

نەبیل عەزاوی لێکۆڵەری کاروباری سیاسی و ستراتیژی؛ سەبارەت بە ئامانجەکانی دورخستنەوەی سەرکردەکانی ڕژێمی بەعس لە لیستی سزاکانی ئەمریکا لەمکاتەدا لێدوانێکی دا.

ئەلعەزاوی بە ماڵپەڕى "بەغداد ئەلیەوم"ى ڕاگەیاندوە، دوای ئەوەی ساڵانێکى زۆر سەرانى بەعس ناویان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا بو، لە ئێستادا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری داوە ناوی محەمەد مەهدی ساڵح، وەزیری پێشوی بازرگانی عێراق لەم سزایانە لاببات.

ئەلعەزاوى ئەوەشى خستەڕو، تا ئێستا هۆکارە ڕاستەقینەکان لەلایەن ئەمریکاوە ئاشکرا نەکراون، و وردەکارییەکانیش ڕون نەبۆتەوە، بەڵام ئەوەى ئاشكرایە ئەوەیە لابردنى ناوى ئەو وەزیرە بەعسییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوبراو چیتر مەترسییەکی دیاریکراو بۆ سەر واشنتۆن و بەرژەوەندیییەكانى دروست ناکات.

ئەو لێکۆڵەرەی کاروباری سیاسی و ستراتیژی ڕونیشیکردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوبوەکان، ناوی دیکەش هەن کە یەک لە دوای یەک ڕادەگەیەنرێن، بەڵام ئەم کارەی ئەمەریکا ناتوانرێت گرێبدرێتەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕانکاريی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوكات ناتوانرێت وەك پەیوەندی بە گۆڕانکاریی سیاسی ناوخۆییەوە وێنا بكرێت، چونکە هەموان دەزانن کە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە ڕودەدات، و ئەمە تاکە ڕێگەیە، و ناکرێت ڕێگەیەکی دیکە هەبێت، وەک هەندێک پەرەی پێدەدەن.

ئەلعەزاوى ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی هیچ پێگەو بەهایەكی بەرچاویان نییه ، یاخود ئەو کەسانەی که گۆڕانكاریی دەرەكى پەرە پێده ده ن، مایەپوچن و هیچ پرۆژەیەکی سیاسییان نییە.

هاوكات، ئەوەی لەلایەنی ئەمریکییەوە ڕویدا، بە لابردنی هەندێک ناو لە لیستی گەمارۆکان، ناتوانێت کاریگەریی لەسەر شێوەی پەیوەندییە نوێیەکەی واشنتۆن و بەغدا هەبێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حکومەتی ئێستا پردی متمانە و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ ئەمریکادا دروستکردوە، بێگومان ئەوەش بە پێی سیاسەتی بەرهەمهێنان دیپلۆماسی، کە هەر تەنها  نەبۆتە دروشم، بەڵکو واقیعێکە ئەنجامەکانی لەلایەن تاكى عێراقییەوە هەستی پێکراوە.

 

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی