2   کاتژمێر پێش ئێستا 1688 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

نهێنی نوێ و مەترسیدار لەسەر جوڵەی تورکیا لە ڕێگەی شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریاوە ئاشکرا دەبێت، ئێستا لە سوریا جگە لە هێز و نەتەوەی جیاواز و دەستێوەردانی وڵاتان و دەزگا موخابەراتیەکان، تورکیا لە رێگەی ئیخوانەکانەوە هەڕەشە لە داهاتووی سوریا و خودی ئەحمەد شەرعیش دەکات  .

تورکیا لە ڕێگەی شەیبانی و هینانی ئیخوانەکانەوە کورسی و دەسەڵاتی ئەحمەد شەڕع لەق دەکات ، ئەو وڵاتە ، بە ئاشکرا "شەیبانی" کە ئیخوانێکی دەرەجە یەکی خۆیەتی دەکاتە سێبەر بەدوای شەرعەوە، شەرع ئەمە دەبینێت و بێ دەست و دەسەڵات چاوەڕێی مەرگی خۆی دەکات .

تورکیا لە ڕێگەی هاوردەکردنی ئیخوانەکانەوە سوریا ڕوبەروی مەترسیەکی دیکە دەکاتەوە . 

تورکیا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندامی ئیخوان موسلیمینی لە میسرەوە گواستۆتەوە بۆ حەلەب ، لەمەدا هەم ئیسرائیل و هەم کورد لەلایەک،، هەم ئەحمەد شەرع لە لاکەی دیکە ترسیان لەو جوڵەیەی تورکیا هەیە، ئێستا دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ ئەسعەد شەیبانی، پیاوە ئیخوانیەکەی سەربە تورکیا هاوتای دەسەڵاتی "ئەحمەد شەرعە" لە سوریا ، هەر بڕیار و کۆبوونەوەیکیش دەکرێت و دەدرێت، ناوبراو خێرا و بە ئاشکرا خۆی دەگەیەنێتە تورکیا و وورد و درشت بۆ تورکیا هەڵدەڕژێت . 

دوای سەردانی بەرپرسانی باڵای کورد و ئیدارەی خۆسەر بۆ دیمەشق، کە تۆم باراک نێوەند گیری تێدا کرد هەندێک زانیاری دزەیان کرد لەوانە و لەهەموویان مەترسیدارتر، جوڵە و گواستنەوەی ئەندامانی ئیخوانە بۆ حەلەب کە تورکیا لە ئێستادا سپۆسنەری دەکات، بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەم جوڵە مەترسیدارەی تورکیا، دواین شەڕ و گەمارۆی گروپەکانی سەربە تورکیا بوون لەسەر دوو گەڕەکە کوردیەکەی حەلەب لە شەوی ٦ لەسەر ٧ی ئەم مانگە ڕویدا .

دوای بەدواداچوونێکی وردی ئیرادە بۆ ئەو پرسە بۆمان دەرکەوت کە ئەو شەڕ و هێرشە ،هێرشی ڕاستەوخۆی گروپەکانی سەربە تورکیا و ئیخوانە هێنراوەکانی سەربەو دەوڵەتە بوون، لە ڕێگەی ئاماژە و ئیشارەتی ئەسعەد شەیبانیەوە، بۆ تێکدانی ئەو لێکتێگەشتنەی کە دەبوو لە ٧ی مانگ لە نێوان نوێنەرانی کورد لە نێویاندا مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕووبدات بە نێوەند گیری تۆم باراک .

هۆکاری قوتکردنەوەی شەیبانی لەبەرامبەر ئەحمەد شەرع ؟

ئیرادە لە سەرچاوەی تایبەتەوە ئەوەی زانیوە کە تورکیا لە ئێستادا سەرقاڵی جێگیرکردنی ئەحمەد شەیبانییە وەک کارمەندێکی هەم تورکی و هەم ئیخوانی لەبەرامبەر هەر جوڵەیەکی ئەحمەد شەرع لە لایەک لە لاکەی دیکە سنوردانان بۆ کورد و بڕینی جموجوڵی ئیسرائیل لە ناو سنوری ئێستای سوریا .

دوای هەڵبژاردنە بەناو پەرلەمانیەکەی سوریا،  بۆ ئەحمەد شەرعیش دەرکەوتوە کە تورکیا لە رێگەی شەیبانی و بەرپرسە ئیخوانیەکانی سەربە شەیبانییەوە کە زۆرینەیان لە حەلەب جێگیرن، شەرع تەنها وەک ڕووکەش دەردەخەن و مەبەستیانە بێ دەست و دەسەڵاتی بکەن، نمونەی جێگیرکردن و پێدانی زۆرترین کورسی بەناو پەرلەمانیش، بۆ گروپەکانی سەربە تورکیا و شەیبانیش بە تایبەت لە حەلەب، ئەو ڕاستیەی ئاشکرا کرد کە ئەحمەد شەرع لێی دەترسا .

ئێستا لە سوریا، جگە لە کورد و دروز بۆ سوریایەکی فیدراڵی و لامەرکەزی و خواستی ئیسرائیل بۆ سوریایەکی بێچەک و بێ مەترسی ، تورکیا لە ڕێگەی هێنانی ئەو ژمارە زۆرەی ئیخوانەکان بۆ سوریا،،، سەرقاڵی لەق کردنی کورسیە ٦ قاچیەکەی ئەحمەد شەرعە .

 ئەسعەد شەیبانی و قورسای ئیخوانەکان و شەڕیان لەسەر دەسەڵاتی بڕیاردان لە سوریا، بە پاوپشتی ڕاستەوخۆی تورکیا  ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نییە لە دەسەڵاتەکانی ئەحمەد شەرع ، ئیسرائیل ئەمە دەبینێت ، کورد زانیاری تەواوی لەسەر جوڵە مەترسیدارەکەی تورکیا هەیە و ئەحمەد شەرعیش ئەو مەترسییە وەک خۆی دەبینێت،  بەڵام شەرع لەبەرامبەر تورکیا  بێدەست و دەسەڵات و دەستەو ئەژنۆ  چاوەڕێی پاڵێکە بۆ خستنی و جێگیرکردنی شەیبانی لە سەر کورسیەکەی .
 

 

  • تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی