2   کاتژمێر پێش ئێستا 1743 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر، شاندێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان، بە سەرۆکایەتی (مەزڵوم عەبدی)، فەرماندەی گشتی هەسەدە و بە یاوەری (تۆم باراک) نوێنەری ترامپ و (براد کوپەر) فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی کرد و لەلایەن (ئەحمەد شەرع) سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا شاندێکی باڵاوە پێشوازیان لێکرا ..

کۆبوونەوەکە چۆن ڕێکخرا ؟

 
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، شاندێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر داوای ئەمریکا و فەڕەنسا چوونە دیمەشق، بەڵام بەهۆی فشاری تورکیاوە، ئەحمەد شەرع ئامادە نەبوو لەگەڵیان کۆببێتەوە، ئەوەش شاندەکەی ڕۆژئاوای توڕەکرد و ڕاستەوخۆ بە ئەمریکی و فەڕەنسییەکانیان وت: ئەوان ئامادە نابن جارێکی تر لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆببنەوە.

شاندەکە ئێوارەی هەمان ڕۆژ دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، تۆم باراک دوای هەڵوێستەکەی بەرپرسانی دیمەشق لەبەرامبەر شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆسەر، نیگەران دەبێت، بۆ ڕۆژی دواتریش ناوبراو دەچێتە حەسەکە و لەوێ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ کۆدەبێتەوە، بەڵێنیان پیدەدات ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان لێ دەکات و ئەمجارە ئەگەر شاندەکە بگەڕێنەوە بۆ دیمەشق، دەستەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع ناچار دەبێت لەگەڵیان کۆببێتەوە .

دوای دڵنیایی ئەمریکا و فەڕەنسا، مەزڵوم کۆبانێ، شاندێکی باڵا پێکدەهێنێت و داخوازخییەکانی ڕۆژئاوا لە پاکێجێکدا کۆدەکاتەوە، ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر شاندەکە بە یاوەری ئەمریکی و فەڕەنسییەکان، بەرەو دیمەشق بەڕیدەکەون، بەڵام ئەمجارە دۆخە جیاوازە و ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازییان لێ دەکەن.

ئیرادە لە سەرچاوەیەکی باڵای ڕۆژئاوا زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵوم کۆبانێ ڕاشکاوانە داواکاری و مەرجەکانی ئیدارەی خۆسەری بە ئەحمەد شەرع وتووە و ئەویش هەموو داواکاری و مەرجەکانی وەرگرتووە، بەڵێنیشی داوە کە لە ڕێگەی پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی هاوبەش، هەر یەک لەو داواکرییانە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

داواکاری و مەرجەکانی کورد چی بوون؟

- ڕاگەیاندنی ئاگربەستی گشتی لە سەرتاسەری سوریا.
- پێدانی مافی خوێندن بە زمانی دایک لە سوریا بەبێ جیاوازی.
- هەمووارکردنەوەی دەستووری کاتی و جێگیرکردنی مافی پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی.
- دەستبەجێ جێبەجێکردنی هەر یەک لە مادەکانی یە و دووی ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئازار.
- ڕەتکردنەوەی بڕیارێکی ساڵی ١٩٦٢ مافی هاوڵاتیبوونی لە ٤٠٠ هەزار کورد وەرگرتووەتەوە.
- چەسپاندنی لامەرکەزی لە تەواوی سوریا و بە تایبەتی لە ژێر قەڵەمڕەوی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا.
- ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ لە سنوورەکانی نێوان هەسەدە سوپای سوریا.
- نەوتی دێرەزوور و حەسەکە لەژێر دەستەڵاتی ئیدارەی خۆسەر بمێنێتەوە.
- سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر دەستەڵاتی هێزەکانی ڕۆژئاوا بمێننەوە.
- گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، شەهبا و سەرێکانێ بۆ زێدی خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان و چەسپاندنی خۆەبەڕێوەبەری خۆیان.

ئیرادە زانیویەتی، ئەحمەد شەرع بە هەموو ئەو داواکاری و مەرجانە ڕازی بووە، بۆ ئەمەش هەردوولا لەسەر پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی هاوبەش ڕێککەوتوون.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، چەند لیژنەیەکی هاوبەش بۆ سەرجەمی ئەو داواکارییانە پێکبهێندرێت، کە ئەرکیان هەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتە بۆ چارەسەری بنەڕەتی.

لیژنەکان چین ؟

- لیژنەی دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەکان: بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا و دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەری بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان.
- لیژنەی ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور: بۆ جێکردنەوەی مافی پێکهاتەکان لە دەستووری نوێی سوریا پێکدەهێندرێت.

- لیژنەی ئاسایش و بەرگری: بۆ جێبەجێکردنی مادەکانی یەک و دوو لە ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئازار پێکدەهێندرێت، کە ئامانج لێی تێکەڵکردنی هەسەدەیە لەگەڵ سوپای سوریا و یەکخستنەوەی ئاسایشی ناوخۆی شارەکان .
.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم تێکەڵکلردنی هەسەدە و سوپای سوریا، ناکۆکی ئەحمەد شەرعە لەسەر بوونی هێزی ژنان، کە ئەمەش بە روونی لەلایەن هەسەدەوە پیداگری لەسەر دەکرێت و ئامانجیان لە تێکەڵکردنی هەسەدە، مانەوەی ئەو هێزە بە هەمان شێوەی خۆی، بەڵام لە چوارچێوەی سوپای سوریا.

 

  • تورکیا بەهێنانی 20 هەزار ئیخوان لە حەلەبەوە هەڕەشە لە سوریای داهاتو دەکات

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

سەرەکی