2025-10-07 7200 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، لەدیمەشق لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریاو فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم کۆبووەوە.
 
کۆبوونەوەکە دوای ئەوەهات، شەوی ڕابردوو هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا رێگەی گەڕەکەکانی ئەشرەفییەو شێخ مەقسوودیان لەحەلەب داخست، لەئەنجامی گرژییەکان کەسێکی سڤیل کوژراو نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون.
  
بەگوێرەی ڕاگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتیی سووریا، ئەحمەد شەرع پێشوازیی لەتۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریاو ئەدمیراڵ براد کووپەر فەرماندەی سێنتکۆم کردووە.
 
ڕاگەیه‌ندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆ لەبارەی "پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سووریا، ڕێگەکانی پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی‌و بەهێزکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی" کراوه‌.
 
لەکۆبوونەوەیەکی دیکەدا شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەسەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی لەدیمەشق لەگەڵ هەریەک لەئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر؛ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە؛ مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی‌و حوسێن سەلامە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریا کۆبووەوە.
 
دوای کۆبوونەوەکە مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، "لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لەسەر ڕاگرتنی شەڕ ڕێککەوتین، ئاگربەستەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەموو پێگە سەربازییەکان لەباکوورو رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە".
 
شەوی دووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، رێگە سەرەکییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود)یان بە بەربەستی خۆڵ داخست.
 
دوای داخستنی رێگاکان، کوردانی ناوچەکە رژانە سەر شەقامەکان. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دان، بەڵام دواتر ئاڵۆزییەکان فراوان بوون و بە تەقەکردن خەڵکیان ناچار کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
 
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی نێو گەڕەکەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و پێکدادان روویدا. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک لە گەڕەکی شێخ مەقسوود رایگەیاند، لە رووداوەکاندا کەسێکی سڤیل کوژراوە و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی