2025-10-07 7475 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

لەکۆبوونەوەی پارتەکەی لەپەرلەماندا، تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی قسەیکردو وتی، کاتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی‌و سیاسی هاتووە، ده‌شڵێت، "پێویستە یاسای دیموکراتی دابڕژێرێتەوەو بەدڵنیاییەوە دەبێت کۆمسیۆن گوێ لەئۆجالان بگرێت، پێشبینیدەکەین بڕیارەکە سەبارەت بەدەمیرتاش ئەمڕۆ یان سبەی جێبەجێبکرێت".

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لەکۆبوونەوەی پارتەکەی لەپەرلەماندا قسەیکرد، چالاکوانانی ژنی ڕێپێوانەکەی تەژەئا بەشداری کۆبوونەوەکەبوون‌و لەهۆڵی کۆبوونەوەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، حاته‌م ئۆغولاری وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەبڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، وتی، "ئەمڕۆ یان سبەی پێشبینیدەکەین بڕیارەکانی ECHR جێبەجێبکرێن‌و ویژدانی خەڵک ئاسوودەبێت، هیوادارین لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا هاوڕێکانمان ئازادبکرێن".

ئۆغوللاری پاش سڵاوکردن لەبەشداربووانی ژنی ڕێپێوانی "بەهیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان ده‌کەین"، سەرنجی خستەسەر ئێستای پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتی‌و بەتایبەت ڕاوەستەی لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن کرد.

تولای حاتەم ئۆغۆلاری وتی:"لەکۆی 13 کۆبوونەوەی کۆمسیۆندا هەموو ئه‌وکەسانەی قسەیانکرد جەختییان لەسەر بابەتی هاوڵاتیبوونی یەکسان‌و مافە دیموکراتییەکان کردەوەو داوای هەنگاونانی یاساییان کرد، داخۆ دەوڵەت‌و دەسەڵاتداری بۆ ئەو پرسە بەنیازە کەی هەنگاو بنێت؟ پەیوەست بەم پرۆسەیەوە چارەنووسسازترین هەنگاوە، نابێت ئەو هەنگاوانەی ئۆجالان‌و ڕێکخستنەکەیمان بیربچێت کە بۆ پەرەدان بەپرۆسەکە هەڵیانگرت".

وتووشیه‌تى، "دوابەدوای دامەزراندنی کۆمسیۆن ئیدی کاتی ئەوەیە بپەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی‌و سیاسیی، لەپێناو ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکییدا دەبێت یاسای دیموکراتیکی بنووسرێتەوە، دەبێت بەبێ درەنگکەوتن کۆمسیۆن گوێ لەئۆجالان بگرێت".

تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختیکردەوە، "کلیلی سەرەکی چارەسەری بەگوێگرتن لەئاپۆ دەبێت کە بەردەنگ‌و کارەکتەری سەرەکی پرۆسەیەکە، بۆیە بۆ دڵنیابوونەوەی کۆمەڵگە لەپرۆسەکە پێویستە دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوە بنێت، بێگومان بەگوێگرتنی کۆمسیۆن لەئۆجالان، پرۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە".

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی بەبیری هێنایەوە کە دوای دوو ڕۆژی دیکە 27ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لەدژی ئاپۆ ئەنجامدرا تێپەڕدەبێت، وتی:"بانگەوازی 27ی شوبات بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەم هەنگاوێکی بەهێزە، ئۆجالان ماوەی 27 ساڵە بەبەردەوامی لەدژی ئەوکەسانەی گەلان لەدژی یەکتر بەکاردێنن بەپێداگرییەوە بەرگریی لەئاشتیی دەکات، بۆیە مافی هیوا دەبێت بۆ ئۆجالان دانی پێدابنرێت، مافی هیوا خاڵێکی یاساییە کەچی لەبەرنامەدا نییە، یەکێک لەپێوانە یاساییە جیهانییەکانە، لە 17ی ئەیلول کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری خۆی سەبارەت بەمافی هیوای ڕاگەیاند، سەبارەت بەم بابەتە چاوەڕوانییەکانی خۆی لەکۆمسیۆن‌و پەرلەمان ڕاگەیاند". 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگەو دەبێت وه‌ڵامی جددی ئەم چاوەڕوانییە بدرێتەوە، ئێوە ناتوانن بۆ هەمیشە دەرگاکە دابخەن‌و کلیلەکە فڕێبدەنە دەریاوە، پرۆسەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی تەنها بەسەرلەنوێ بیرکردنەوە، ڕێکخستنەوەو خاوەنداریی لەم ڕوانگەیە دەتوانرێت بەدیبێت، گەڕاندنەوەی مافی هیوا دەبێت وەک هەنگاوێکی بەپەلە بخرێتە ڕۆژەڤەوە".

بابەتێکی دیکەی قسەکانی تولای حاتەم ئۆغوللاری بارودۆخی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ وتى، ""ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بووەتە هیوایەکی جێگرەوە دژ بەدەسەڵاتداریی، ناوەندگەرایی‌و پیاوسالاری لەناوچەکەدا، بەئازادیی ژنان، سیکۆلاری، پێکەوەژیانی فرە کولتوری‌و نەتەوەیی، نەک تەنها وەک مۆدێلێک بۆ سووریا، بەڵکو دەبێت وەک مۆدێلێکی  هەمەلایەنە سەیربکرێت‌و پشتگیریی لێبکرێت کە دەتوانێت چارەنووسی خراپی تەواوی ناوچەکە بگۆڕێت، لەکاتێکدا ئێمە سەبارەت بەم بابەتانە قسە دەکەین، ڕووداوەکان لەحەلەب ڕوودەدەن، دڵنیام ئێوەش بەدواداچوونتان بۆ کردووە لەئێستادا گەڕەکەکانی ئەشرەفیەو شێخ مەقسوود لەلایەن گروپەکانی ئیدارەی کاتی دیمەشقەوە گەمارۆدراون‌و هێرشدەکەنەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی".

حاتەم ئۆغوللاری بانگەوازی لەحکومەتی کاتیی سوریا کرد دەستبەجێ کۆتایی بەگەمارۆکان بێنێت‌و ڕایگەیاند، "لەگەڵ کورد دانوستان مەرجە نەک شەڕ، ڕێککەوتن سوود بەسووریا دەگەیەنێت، شەڕو خوێنڕشتن کۆتایی پێدێنێت، بۆیە دەبێت دەستبەجێ هەڕەشەو هێرشەکان کۆتایی پێبێت".

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی