2025-10-06 8300 جار خوێنراوەتەوە

چه‌كى قورس له‌ده‌وروبه‌رى گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كان جێگیركران‌و ئه‌گه‌رى پێكدادان هه‌یه‌

به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق چەکی قورسیان لەدەوروبەری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب جێگیرکردووە‌و شەرع گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب گەمارۆ دەدات‌و هەسەدەش لەئامادەباشیدایە.

حکومەتی دیمەشق هەموو ئەو ڕێگایانەی داخست کە دەچنە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لەحەلەب و ڕێگە به‌هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كان نادات‌، هێزەکانی هەسەدەش ئامادەکارییەکان بۆ هەموو ئەگەرێک کردوە.

نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەشاری حەلەب ورده‌كاریى گرنگ له‌باره‌ى جوڵه‌پێكردنى هێزه‌كانى شه‌رع بۆسه‌ریان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چەند گروپێكى بێ دیسپلینى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، لەناوجەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و هه‌وڵى ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ده‌ده‌ن".

شێخۆ ڕایگه‌یاندوه‌، "زیاتر لەدوو مانگە شاهیدی کۆبونەوەی هێزین لەلایه‌ن وەزارەتی بەرگریی‌و ئاسایشی گشتیی‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى دیكه‌ سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع لەدەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئەم کۆکردنەوە سەربازیی‌و ئەمنییانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتننامه‌كه‌ى مانگی نیسانى ئه‌مساڵى كورده‌ لەگەڵ حکومەته‌كه‌ى شه‌رع کە جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ڕێگریکردن لەپێکدادانی ڕاستەوخۆ نێوان هێزه‌كانى كوردو هێزه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع".

به‌وته‌ى نورى شێخۆ، "هێزەكانى سه‌ر به‌شه‌رع خاڵێکی نوێی سەربازییان لەپارکی ئەشرەفیە دامەزراندوەو گه‌مارۆیان به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كه‌دا سه‌پاندوه‌، ئەمەش ئاماژەیەكى مه‌ترسیداره‌ بۆ پێكدادانى سه‌ربازیى‌و هێرشكردن بۆسه‌ر گەڕەکەکانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود".

مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شى له‌باره‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سوریاوه‌ ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "چەند گروپى چه‌كدارى بێ دیسپلینى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، لەناو جەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و خەریکی نانه‌وه‌ى ناکۆکی‌و ئاژاوه‌ن، تائێستا پێكدادان ڕوینه‌داوه‌و بازگە هاوبەشەکان لەدەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەو دوو گەڕەکە کاردەکەن، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌".

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی