2025-10-05 7504 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رده‌مى تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.. له‌ناو گرتووخانه‌كان چى ڕوو ده‌دات؟

به‌هۆى نه‌بونى شەفافیەت‌و لێپرسینەوە له‌دەسەڵاتی دیمەشق به‌تایبه‌ت دۆسیەی دەستبەسەرکراوان، هەزاران کەس لەزیندانەکانی دەسەڵاتی ئه‌حمه‌د شه‌رع ماوەی زیاتر لەنۆ مانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، مامه‌ڵه‌ى زۆر توندوتیژو نامرۆڤانەیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ڕاپۆرتەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکەن، نزیکەی هه‌شت هەزار دەستگیرکراو لەزیندانە جیاوازەکانى حكومه‌تى سوریادا بونیان هه‌یه‌، لەوانە (حەما، حومس، ئەدرا، حەرەم، عەفرین‌و ئەلرای) بەبێئەوەی تۆمەتی فەرمی یان دادگاییکردنیان لەسەربێت، ئەم دۆخە نیگەرانی جددی دروستكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌ت‌و میكانیزمه‌كانى پێشووى سه‌رده‌مى به‌عس دوباره‌بووه‌ته‌وه‌.

ڕوانگه‌كه‌ ده‌ڵێت، "ئەو گیراوانە بەبێ هیچ تاوانێک، مافه‌كانیان پێشێلکراوه‌و له‌سەرەتاییترین بنەماکانی دادپەروەریی‌و مافەکانی مرۆڤ، بێبه‌شكراون،بەشێکی زۆریان بەهۆکاری سیاسی یان ئەمنی یان بەپشتبەستن بەڕاپۆرتی زیانبەخش دەستگیرکراون، لەکاتێکدا تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بەشوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردن یان بارودۆخی تەندروستییان نەدراوە بەبنەماڵەکانیان".

ڕوانگەی سوری وتویه‌تى، "دەستگیرکراوەکان لەبارودۆخێکی ناخۆشدا ژیان بەسەر دەبەن، لەوانە دەستدرێژی جەستەیی‌و دەروونی، بێبەشبوون لەخۆراکی پێویست‌و نەبوونی چاودێری تەندروستی، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى له‌زیندانه‌كانى ئێستاى سوریادا ته‌نانه‌ت به‌شى ئه‌وه‌ نان نادرێت به‌زیندانه‌كان كه‌ بتوانن پێى بژین، بۆیه‌ ژیانى سه‌رجه‌م گیراوان له‌مه‌ترسیدایه‌".

لەلایەکی ڕوانگه‌كه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ڕۆژ به‌ڕۆژ مردن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له‌زیندانه‌كانى سوریا به‌ره‌و زیادبون ده‌چێت، هه‌ر بۆ نمونه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگى ڕابردوو، 58 دەستبەسەرکراو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌شێكى دیكه‌ش له‌و سه‌ربازو پله‌دارانه‌ى سه‌رده‌مى ئه‌سه‌د كه‌ خۆیان ڕاده‌ستى سوپاى ئێستاى سوریا كردووه‌، بێسه‌روشوێنن".

ڕوانگەكه‌ پێیوایە، بەردەوامبوونی ئەو دۆخه‌ى سوریا، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ ئاینده‌ى سوریا، هۆشداریشیدا کە بێدەنگی نێودەوڵەتی‌و ناوچەیی سەبارەت بەو پێشێلکاریانە، ئەو شێوازانەی زوڵم‌و ستەم بەرهەمدێنێتەوە کە دەیان ساڵە سورییەکان تووشی بوون‌و هەرجۆره‌ هەوڵێک بۆ بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان دەوڵەت‌و کۆمەڵگادا تێکدەدات.

  • مەزڵوم کۆبانێ، مێزەکەی ئەحمەد شەرعی قڵپکردەوە

  • سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

  • لە كورەى تەمموزەوە بۆ هاوبەشیى روسیاو ڤیتۆى ئەمریكا

  • هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

  • ئێران لەسودان چی دەکات؟

  • لەسەر کورد؛ نوێنەرەکەی ترەمپ خۆی گەیاندە لای ئەحمەد شەرع

  • ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد ده‌کرێت

  • له‌كۆشكه‌كه‌ى شه‌رعدا مه‌زڵوم عه‌بدى كارتێكى به‌هێزى به‌كارهێنا

  • شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە... هاوسەنگی ململانێکان لەبەرژەوەندیی بەرخۆدانی ڕەوا

سەرەکی